تابلۆی"سۆز و خولیای دایک"
![](https://jinhaagency.com/uploads/so/articles/2023/07/20230710-20230414-jpgc2cac8-image-jpg4247b0-image.jpg)
وێنەیەکی ژیانیی ناسکی و خۆشەویستی و خولیای دایکێکە بۆ منداڵەکەی، کە لەلایەن نیگارکێشی فەرەنسی لویس فرانسوا (١٧٢٥-١٨٠٥) کێشراوە، کە تابلۆکانی بە بابەتییەت و ڕیالیزم تایبەتمەند بوون.
لویس فرانسوا تابلۆکەی بەناونیشانی "سۆز و خولیای دایک" لە ساڵی ١٧٧٥بە ڕەنگی زەیتی بێدەنگ کێشاوە، تیایدا سێ ژن لە حەوشەی ماڵەکەدا دانیشتوون، یەکێکیان لەسەر زەوی دانیشتبوو و منداڵێکی لە باوەشی گرتووە لە کاتێکدا شیری پێدەدا و ئەوی تریان لە تەنیشتی وەستابوو و منداڵێکیشی گرتبوو، دایکی سێیەمیش لە نزیکیان بوو جێگایەکی دار ئامادە دەکرد بۆئەوەی منداڵێکی تیا دابنێ.
لەم تابلۆیەدا نیگارکێش خۆشەویستی و ناسکی دایکی دەرخستووە، کە سۆز و میهر بۆ منداڵەکەی دەڕژێنێت، سەرەڕای ئەو ناڕەحەتیانەی کە لە هەڵگرتن و شیرپێدان و چاودێریکردنیدا بەرگەی دەگرێت.
تابلۆکە لە گەلەری نیشتمانی لە لەندەن پارێزراوە.