تابلۆی"دایکی بچووک"

"دایکی بچووک" تابلۆیەکی زەیتی جیاوازە کە بە یەکێک لە بەناوبانگترین تابلۆکانی جیهان دادەنرێت و لەلایەن هونەرمەندی ئیتاڵی ڕۆبێرتۆ ڤێرۆزی کێشراوە کە لە ساڵی ١٨٥٣ لەدایکبووە و لە ساڵی ١٩٣٤ کۆچی دوایی کردووە.

 

نیگارکێشەکە ویستی تابلۆیەک بکێشێت کە هێمای دایکایەتی بێت، هەر بۆیەش بە زمانی ئیتاڵی ناوی لێنا "مادۆنینا"، بە واتای "دایکی بچووک"، ژنێکی گەنجی کێشاوە کە منداڵێکی لە باوەشدا هەڵگرتووە، کە هونەرمەند ڕۆبێرتۆ ڤێروزی لە ئێوارەیەکی سارددا لە شاری ڤێنیز لە ساڵی ١٨٩٧دا ڕووبەڕووی ئەوان دەبێتەوە، ئەنجێلینا جلێکی قورسی لەبەردا بوو، لەکاتێکدا براکەی لە باوەش گرتبوو بۆ ئەوەی لە سەرما بیپارێزێت، کە سەرەڕای تەمەنی بچووکی، هەستێکی قووڵی دایکایەتی نیشان دەدات.

 

کاتێک تابلۆکە لە دامەزراوەی هونەری ئیتاڵی بیەناڵی ڤێنیزدا نیشاندرا، ئەو نیگارکێشە چەندین خەڵاتی بەدەستهێنا بۆ تابلۆکە، کە لەلایەن ڕەخنەگران و بینەرانەوە ستایش کرا.

 

بەدرێژایی ساڵان تابلۆکە بەبۆنەی ڕۆژی لەدایکبوون و بۆنە ئاینییەکانی دیکەوە بە هەزاران دانە بەرهەم دەهێنرێتەوە، بۆیە خەڵک پێیان وابوو مەبەستی نیگارکێش لە تابلۆکەیدا ژنە گەنج و منداڵەکەیە، بەڵام ئەو ویستویەتی ئەو ساتەی میهرەبانی و ناسکی وێنا بکات کە ئەو شایەتحاڵی نێوان خوشکەکە و براکەی بوو، بۆ ئەوەی وێنەیەکی نەمر بکێشێت کە بە خۆبەخۆیی و دڵسۆزی چیرۆکێک دەگێڕێتەوە کە ژنە گەنجەکە براکەی  بە ئارامی لەسەر شانی خەوتووە.