کاتێک ژیان لە نان هەرزانتر دەبێت
لە غەززە منداڵان بە برسێتی دەمرن، ئیتر ژیان بۆ فرۆشتن و نان بۆ کڕین نەماوە، هەموو جیهان تەماشا دەکات و بێدەنگ دەبێت.

بێریڤان ئیناتجی
کاتێک گوێ لە گۆرانیەک دەگریت، وا هەست دەکەیت بۆ یەکەمجار گوێت لێیە و درک بەو ڕاستییە دەکەیت کە لە پشت هەموو وشەیەکەوەیە، گۆرانییەکەمان 'Min ew kesem'، بە واتای "من ئەو کەسەم"، لە نووسینی نەجمەدین غولامی، کە لە لایەن چەندین هونەرمەندی دیکەشەوە وتراوە، هەر وشەیەکی ئەم گۆرانیە وامان لێدەکات دووبارە هەست بە حەقیقەتی ژیان بکەین.
سێراپ سۆنمێز، گۆرانیبێژ لێکدانەوەیەکی جیاوازی دیکەی گۆرانیەکە پێشکەش دەکات، با ڕوونکردنەوە بە لایەکدا دابنێین، هەموو وشەیەک لە گۆرانیەکەدا ڕات دەکێشێتە ناو حەقیقەتی ژیانەوە، هەر لەو کرێکارانەی کە بۆ پەیداکردنی بژێوی ژیانیان گیانی خۆیان بەخت دەکەن، و دەگاتە ڕۆژئاوا کە ساڵانێکە بەروبوومەکانیان هەڕەشە و هێرشیان کراوەتە سەر تا بێ نان بمێننەوە، و غەززە کە هاوڵاتیان لەبەردەم چاوی جیهاندا لە برسێتیدا دەمرن، ئەمە ڕاستیەکی پڕ لە ئازار دەگێڕێتەوە.
"من ئەو کەسەم کە ژیانی ئەمڕۆ دەفرۆشم بۆ کڕینی نانی سبەی"
بیهێنە بەرچاوت سیستەمێک کە مرۆڤ ناچار دەکات ژیانی ڕۆژانەی خۆی بگۆڕێتەوە بە نان، بەڵێ ئەم سیستەمە مرۆڤ ناچار دەکات زیاتر لە نیوەی کارەکانی ڕۆژەکەی بفرۆشێت بۆ ئەوەی بتوانێت پارچە نانێک بکڕێت و خۆراکی خۆی و منداڵەکانی و خێزانەکەی بدات، تەنانەت کاری مەترسیداریش دەکەن لەو شوێنانە کە ڕووبەڕووی مردن دەبنەوە، یان لە ژانەکانی ژێر زەویدا دەمێننەوە بە زیندوی بەڵام بەبێ هەناسە.
ئێمە بەم سیستەمە ڕاهاتوین، ئێستاش پەلەپەلی ڕۆژانە بەرەو شارەکان بۆ کڕینی نانی زیاتر بۆتە وڕاستیەک کە تێیدا هەمووان زیاتر سەرقاڵی بازرگانی ڕۆژانە دەبن و ڕۆژانەی خۆیان بە نان دەگۆڕنەوە، ئەو نانەی کە ژنان دەیچێنن و بۆتە نیشانەیەک لە پەرەسەندنی مرۆڤایەتیدا، لە ژێر ئەم سیستەمە ستەمکارانەدا، وایکردوە هەندێکیان لە برسا بمرن، هەندێکی تریش لەسەر وردە وردە دەژین.
"لە خاکی نان بێ نان"
وەک ڕێبەری گەکی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ئاماژەی پێدەکات، ڕاستی داگیرکاری لە خاکی نان، هاوڵاتیانی بێ نان کردوە، با سەیری کوردستان بکەین، سامانێکی زۆری هەیە، چ ڕووکەش و چ لە ژێر زەویدا، خاکی جۆ و گەنمە... بەڵام گەنمەکەی لە بازاڕە جیاوازەکاندا دەفرۆشرێت، نانەکەی لەسەر سفرەی گورگەکانی سەرمایەداری دەبینین، گەنم لەسەر هەزاران هێکتار زەویەکەی دەچێنرێت، بەڵام لە هەر دەرفەتێکدا دوژمنێک هێرش دەکاتە سەر کار و هەوڵی هاوڵاتیان، کە سوێندیان خواردوە وڵات بەبێ نانی گەنمەکەی بەجێبهێڵن، سەدان کانیاوی هەیە، بەڵام لە ناوچەی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا، منداڵان بەهۆی تینوێتی دەمرن، چونکەداگیرکەرەکان ئاوەکەیان بڕیوە، هاوڵاتیان بەو پارەیەی کە لە فرۆشتنی هەوڵ و ماندوبوونی ڕۆژانەیان بەدەستیان هێناوە، بەرمیلێک ئاو دەکڕن.
"شەرمەزاری مرۆڤایەتی"
لە ساڵی ٢٠٢٣ەوە کەرتی غەززە شاهیدی جینۆسایدێکە، تا ئێستا زیاتر لە ٦٠ هەزار کەس کوژراون، هەزاران کەسی دیکە لە ژێر داروپەردوودا نێژراون، هەروەها هەزاران چیرۆکی خۆشەویستی و هەزاران سۆز و خەون بۆ داهاتو و یەکەم هەنگاوی ئەو منداڵانەی کە هێشتا لەسەر پێی خۆیان نەوەستاون لە ژێر داروپەردوودا نێژراون، بەڵام تەنها ئەوان نەبوون کە لە ژێر داروپەردودا نێژراون، بەڕای من شکۆی مرۆڤیش لە ژێر داروپەردودا نێژراوە.
نزیکەی سێ ساڵە هێرشی توندوتیژی بۆ سەر غەززە دەکرێت و ئێستا غەززە ڕوبەڕوی مەترسی برسێتی بووەتەوە، ڕۆژانە زانیاریمان پێدەگات کە سەدان کەس بەهۆی برسێتیەوە گیانیان لەدەستداوە، زیاتر لە ٣٠٠ کەسیش ئازار دەچێژن، زۆربەیان کۆرپە و منداڵن کە تەنانەت نەیانتوانیوە شیری دایکیشیان بخۆنەوە، ڕێک لەبەردەم جیهاندا، وێنەی زەلیل و شەرمەزاری لە ڕاگەیاندنەکانەوە پەخش دەکرێن و هەمان ئەو کەسانەی غەززەیان ڕاکێشایە ناو شەڕەوە، هەمان ئەو کەسانەن کە پەرەشوت دەنێرن و لە ئاسمانەوە نان و ئارد دەخەنە سەر هاوڵاتیان وەک ئەوەی چاکە بکەن، چ ڕاستیەکی شۆککەرە: ئەوانەی منداڵ دەکوژن و خوێنیان لەسەر دەستە، هەمان ئەو کەسانەن کە بانگەشەی خۆشەویستی منداڵەکانیان دەکەن.
بۆیە کاتێک گوێم لەم گۆرانییە دەگرت، ئەم ڕاستیە زۆر ئازاری دام ئێستا لە غەززە هاوڵاتیان ئەو ژیانەیان نییە کە بتوانن بی فرۆشن بۆ ئەوەی نانێک بکڕن، کەواتە وشەکانی گۆرانیەکە، هەرچەندە کاریگەری لەسەر ویژدانی مرۆڤایەتیمان هەیە، پرسیار لە ناخماندا دەوروژێنێت: دادپەروەری، دادپەروەری، دادپەروەری، دادپەروەری... لەم بازاڕە سەختەدا، ژیان لە نان هەرزانترە.