تابلۆی"گۆرانیبێژ"

تابلۆی"گۆرانیبێژ"، تابلۆیەکی زەیتییە لەلایەن هونەرمەندی ئیتاڵی جوزێپی سیگنۆرینی (١٨٥٧-١٩٣٢) کێشراوە.

 

هونەرمەندی ئیتاڵی جوزێپی سیگنۆرینی لە ئەکادیمیای دی سان لوکا خوێندوویەتی و لە سەرەتای ژیانی هونەریدا شارەزا بووە لە تەکنیکی ڕەنگی ئاویی، کاریگەری ئەو شێواز و تەوەرانەی ڕۆژهەڵاتناسی لەسەر بووە کە زۆرێک لە نیگارکێشانی پێش خۆی گوزارشتیان لێکردووە، بۆیە بڕیاریداوە گەشت بکات بۆ مەغریب، کۆمەڵێکی گەورە تابلۆی لەسەر شارستانیەتی عەرەبی کێشاوە.

 

هونەرمەند تابلۆی "گۆرانیبێژ"ی لە ساڵی ١٩٢٩ کێشاوە، ژنێکی گەنجی وێنا کردووە کە نۆتێکی بە دەستەوەیە و وەستاوە بۆ ئەوەی بەکاری بهێنێت بۆ پێشکەشکردنی گۆرانییەک بە هاوئاهەنگی لەگەڵ پیانۆژەنەکەی تەنیشتی، جلێکی لەبەردایە کە بە قۆڵی پان چەرموو کراوە و قژی بە شریتێکی پەمەیی بەستووە.

 

لە پاشخانەکەدا تابلۆیەکی مێژوویی لەسەر دیوارەکە نەخشێنراوە، لە ناوەڕاستیشدا کاتژمێرێکی دیواری دەوری بە زێڕ ڕازاوەتەوە، هەموو شتێک لە تابلۆکەدا ئاماژەیە بۆ کولتووری ئیتاڵی کە لەسەر بنەمای وردبینی و جوانی دامەزراوە.