تابلۆی ئەمڕۆ: خێزانی هەژار

تابلۆکە وێنەی ژنێکی ماندوو بەرجەستە دەکات کە لەسەر شەقامەکە دانیشتووە و منداڵەکانی لە تەنیشتیەوەن.

هونەرمەندی فەرەنسی ویلیام ئەدۆلف پوگێس لە ساڵی ١٨٢٥ لە شاری ئارشێلی فەرەنسا لەدایک بووە، نیگارکێشێکی ئەکادیمی ڕیالیستە، بە یەکێک لە کەسایەتییە دیارەکانی مێژووی هونەر دادەنرێت، باوکی هانیداوە بۆ ئەوەی ناوی خۆی تۆماربکات لە قوتابخانەی وێنەکێشان و نیگارکێشی ناوخۆیی لە بۆردۆ، پاشان لە ئیکۆلی دی بیۆس ئارتس لە پاریس خوێندوویەتی بۆ ئەوەی دواتر ببێتە مامۆستا لەوێ.

 

هونەرمەند بە نموونەیی لە تابلۆکانیدا شێوازی ئەکادیمی بەرجەستە کردووە، پابەند بووە بە کامڵییەکی تەواوەوە و تەکنیکەکانی بە کوالیتی بەرز هەڵبژاردووە، یەکێک لە تابلۆ بەناوبانگەکانی، کە لە ساڵی ١٨٦٥ کێشاویەتی، تابلۆی "خێزانی هەژار"ە.

 

نیگارکێشەکە لە تابلۆکەیدا ژنێکی بەرجەستە کردووە، کە پێی ڕووتە و لەسەر شۆستە لەگەڵ منداڵەکانی کە لە تەنیشتییەوەن، دانیشتووە، لە باوەشیدا منداڵێکی پێست سوور هەیە، نیشانەکانی ماندوێتی و ئازار و لەدەستدانی لەسەر سیمایان دیارە.