تابلۆی ئەمڕۆ: کچانی ڕەش

جل و بەرگی ڕەش لە یەکێک لە تابلۆکانی پیێر ئۆگست رینۆیردا نهێنیەکی گەورەیە.

 

پیێر ئۆگست رینۆیر(١٨٤١-١٩١٩) نیگارکێشی فەڕەنسی بووە لە بنەماڵەیەکی ناودار، هەروەها یەکێکە لە دیارترین پێشەنگەکانی قوتابخانەی ئیمپڕێشنیست، حەزی لە کێشانی سیما و دیمەنی مرۆڤ بووە لە ژیانی گشتیدا، تابلۆکانی سەرنجڕاکێش بوون بە هۆی بەهێزی ئەو ڕەنگانەی کە بەکاریدەهێنێت، جگە لەو کۆنتراست-دژ بەیەکەی کە لە نێوان ڕووناکی و سێبەردا دروستی دەکات، ئەمەش قوتابخانەی ئیمپڕێشنسیتی جیاکردەوە کە هونەرمەند تێیدا سەرکەوتوو بوو.

 

یەکێک لە بەناوبانگترین تابلۆکانی بریتییە لە "کچانی ڕەش" کە لە قۆناغێکی سەختی ژیانیدا کێشاویەتی و گومان لە بەهاری هونەری تەکنیکەکانی ئیمپرێشنسیتی دەستیپێکرد و نیگارکێشەکەش بە دوای ئامرازی نوێی دەربڕیندا دەگەڕا لەم تابلۆیەدا.

 

لە تابلۆکەدا دوو کچ بە جلوبەرگی ڕەشەوە دەرکەوتوون کە پێدەچوو لە چێشتخانەیەکدا دانیشتوون خەڵکی تێدایە و قەرەباڵغ بووە، بەڵام نیگارکێشەکە کە لە دیمەنێکی ناوازەدا لە نێو خەڵکەکەدا هەڵیبژاردوون.

 

لە کاتێکدا لەبەرکردنی جلی ڕەشیان بە نهێنی ماوەتەوە، ئایا ئەوان دوو خوێندکارن لە هۆڵی وەرزش بە یەکپۆشی، ئایا ئەمە نیگای ژنێکی پاریسییە بە ڕووخسارێکی کلاسیکەوە، یان لە پرسەیەکەوە دەگەڕێنەوە؟

 

وێنەکێشەکە لە گۆشەنیگای جیاوازەوە وێنەی ئەو دوو کچەی دەرخستووە، یەکێکیان لە سەرەوەی تابلۆکە بوو، چاوەکانی بەرەو بینەرەکە ئاڕاستە دەکرد، دەستی لەسەر دەموچاوی و پشتی بە کورسیەکی داردا داوەتەوە، لە دیمەنێکی دڵڕفێندا بۆ جوانی کچێکی فەرەنسی، لە کاتێکدا ئەوی تریان لە تەنیشتی دەرکەوت کە پشتی بە مێزەکە بەستبوو، بەهێمنی لە یەکەمیان نزیک بووەتەوە، ڕەنگە هەوڵی دابێت بە دەنگێکی نزم شتێکی پێ بڵێت.