زیلان تیگریس - لێ لێ ڕۆحێ

بوومەلەرزەکانی ٦ی شوبات بە گوڕی ٧.٧ و ٧.٦ پلەی ڕێختەر کە ناوەندەکەی مەرەش بوو، کاریگەرییان لەسەر ئامەد هەبوو.

 

زیلان تیگریس (دیلەک کوچوکەر)،هونەرمەند لە شاری ئامەد بەهۆی بوومەلەرزەوە لەژێر داروپەردووی شوقەی ٩ نهۆمی سۆزەل لە شەقامی ٢ی کورد ئیسماعیل پاشا لە گەڕەکی کۆپەراتیفلەر ئۆفیسی ناوچەی شاری نوێ گیانی لەدەستدا و درەنگانێکی شەوی ١٢ی شوبات دوای گەڕان و هەولێکی زۆر دەرهێنرا.