فیلمی ئەمڕۆ: وینا

خەبات و بەرخۆدانی ژنێکی ماوری کە دابونەریتی شکاند و هۆزەکەی فێری بەرگریکردن لە خاکەکانیان کرد، هەموو ئەمانە لە فیلمی بەڵگەنامەیی "وینا"دا بەرجەستە بوون.

 

فیلمێکی ژیاننامەیی بەڵگەنامەی ژیانی وینا کوپەر، سەرۆکی هۆزی ماورییە، کە خەڵکی ڕەسەنی نیوزلەندان، ئەوان بە زمانی ماوری قسە دەکەن و وشەی ماوری بە واتای ئاسایی یان ئاشنا دێت.

 

فیلمی دیکۆمێنتاری نیوزلەندی لە نووسین و دەرهێنانی جەیمس ڕۆبەرتسۆن و پاولا جۆنز، کە ڕینا ئۆین، میریام ماکدۆڤڵ و تایورۆر نگاتای ڕۆڵی وینا کوپەر لە خاڵە جیاوازەکانی ژیانیدا دەگێڕن.

 

وینا کوپەر لە ساڵی ١٨٩٥ لەدایکبووە، باوکی سەرۆکی هۆزی ماوری بووە، سەرکردایەتییەکەی بە میرات لێ وەرگرتووە، چونکە منداڵی کوڕی نەبووە، ڕووداوەکانی فیلمەکە لە نێوان ژیانی گەنجان و ژیانی گەورەیی سەرۆک وینا کوپەردا هاوئاهەنگن، لە تەمەنی گەورەییدا کاردەکات بۆ بەرگریکردن لە مافەکانی گەلەکەی و خەباتی کردووە بۆ وەرگرتنەوەی زەوییە دەستبەسەردا گیراوەکانیان، وەک چۆن هەوڵی باشترکردنی بارودۆخی ژنانی ماوری دەدا.

 

ئەو سنووری نێوان ڕەگەزەکانی شکاند، دوای ئەوەی پۆستی سەرکردایەتی هۆزی ماوریی گرتە ئەستۆ و پێشێلکردنی ئەو دابو نەریتە کە مەرجی ئەوە بوو سەرکردایەتی تەنها لە نێوان نێرەکاندا دەگوازرێتەوە.

 

لە ساڵی ١٩٧٥ وینا کوپەر، لە تەمەنی ٧٩ ساڵیدا سەرکردایەتی ڕێپێوانێکی مێژوویی کرد بۆ گۆڕەپانی پەرلەمان لە شاری ویلنگتۆن، خەڵکێکی کۆکردەوە کە بە زمانی ماوری گۆرانی دەوتەوە، بۆ ئەوەی داوای گەڕانەوەی زەویەکانیان بکەن، بەمەش ماوری بوون و مافی زەوی پرسێکی گەورەی نیشتمانییە کە هەموو جیهانی وروژاند.

 

کاریگەرییە بەرفراوانەکەی و چالاکییە نیشتمانییە دانپێدانراوەکانی بووە هۆی ئەوەی لەلایەن سیستەمی شەرەفی شاهانەی بەریتانیا و نیوزلەندا و لەلایەن گەلەکەی خۆیەوە کە نازناوی "دایکی نەتەوە"یان پێبەخشی.

 

فیلمەکە لە ساڵی ٢٠٢٢ بڵاوکرایەوە و لە چەندین فێستیڤاڵدا نمایشکرا، لەوانە فێستیڤاڵی فیلمی سیدنی، فێستیڤاڵی فیلمی ئەدینبۆرگ و فێستیڤاڵی فیلمی ئەدلاید، فیلمەکە یەکێک بوو لەو دوانزە فیلمەی کە لە پێشبڕکێیەکاندا هەڵبژێردرابوون.