گۆرانی ئەمڕۆ: تیپی میوزیکی خانزاد

تیپی میوزیکی خانزاد لە ساڵی ١٩٨٣ لە شاری هەولێر دامەزراوە، پێکدێت لە کۆمەڵێک ژنی گەنج کە هەم گۆرانی دەڵێن و هەم ئامێرە میوزیکییەکانیش دەژەنن، بەهۆی کارەکانیانەوە لە ماوەیەکی کەمدا توانیان ناوبانگێکی زۆر بۆخۆیان بەدەستبهێنن.

 

تیپی میوزیکی خانزاد لەلایەن ڕژێمی بەعسەوە زەخت و گوشارێکی زۆریان لێدەکرێت، بە وتی گۆرانی نیشتمانی و سیاسی تۆمەتبار دەکرێن، بەڵام گروپەکە تا ساڵانێکی دوورودرێژ بەردەوام بوون لە کار و خەباتەکانیان.