گۆرانی ئەمڕۆ/ شەرەف
شاناز - شەرەف
گۆرانی شەرەف نوێترین بەرهەمی هونەرمەند شانازە ، بۆ ڕۆژی ٨ی مارس بڵاوی کردوەتەوە، باس لە کوشتنی ژنان دەکات بە ناوی شەرەف و وەلانانی خاک و نیشتمان دەکات.
شاناز لە گۆرانییەکەیدا، ئاماژە بەوە دەکات ژنان شەرەفی پیاو نین، بەڵکو نیشتمان و خاک دەبنە شەرەف و دەڵێت : من شەرەفی تۆ نیم ئەی پیاو، شەرەفی تۆ لە عەفرینە، ئەو هونەرمەندە، شەرەف پێشکەشی هەموو ژنانی نیشتمان دەکات و دەربارەی بڵاوکردنەوەی گۆرانییەکەی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی خۆی لە ئینستاگرام دەڵێت " شەرەف شایەنی ئەوەیە هەموو تاکێکی ئەم کۆمەڵگایە بیبستێت نەک لەبەر ئەوەی خۆم وتومە بەڵکو لەبەر ئەوەی پڕە لە پەیام بۆ ئەو کەسانەی بەکەم سەیری سۆزو هەست و ووجودی ژن دەکەن و ئازاریان دەدەن و دەیان کوژن".
شیعر: ڕەنج سەنگاویی
میلۆدی: نەوید زەردی
دەرهێنانی: NZ production
شەرەف