گۆرانی ئەمڕۆ: گوڵزاری من

ڕەوشەن چەلیکار – گوڵزاری من

 

ڕەوشەن، خەڵکی ناوچەی تاتوانی بەدلیسە، یەکەم ئەلبومی بەناوی "ئاخ لێ وەسێ" لە ساڵی ٢٠١٨دا بڵاوکردووەتەوە، ماوەی چەندین ساڵە لە بواری موزیکدا کار دەکات و کاری بۆ چەندین شانۆ، سینەما و چالاکی هونەری کردووە، لە ئەوروپا کە بە ناوەندی چاند و موزیک دەناسرێت، دەردەکەوێت، بە ١١ زمان گۆرانی دەڵێت و چەندەها کۆنسیرتی ئامادە کردووە.

 

زنجیرە کۆنسۆرتێکی نوێشی ئەمساڵ لە وڵاتانی ئەوروپا دەستپێدەکات لە ٢٧ی ئاب تا ٢٤ی ئەیلول بەردەوام دەبێت.