گۆرانی ئەمڕۆ: دایکی جەمال - وەتەنی من کوردستانە

 

فەریحە ئیبراهیم یەعقوب، بەشێکیش بە بەهیجە بە ناوی دەکەن، یەکێکە لە ژنە گۆرانیبێژەکانی باشوری کوردستان و لە ساڵی ١٩٢٥ بۆ ١٩٢٦، گۆرانی وتووە.

 

فەریحە یاخود بەهیجە، ناسراوە بە دایکی جەمال و لە بنەڕەتدا جولەکە بووە، دایکی جەمال لە ١٩٠٨ لە شاری هەڵەبجە لەدایکبووە، لە جوانییەکەشییەوە پێی وتراوە دایکی جەمال-جوانی

 

ئەم ژنە هونەرمەندە ئەگەرچی زۆرینەی بەرهەمەکانی بەهۆی سەردەمەکەیەوە لەناوچوون، بەڵام ئەرشیفێکی کەمی لەدوای خۆی بەجێماوە، لەو گۆرانیانەش کە تۆمارکراون و ماون، کچی سلێمانی، هەی بەلار و بەلار، هەی گیان، ئاغا، وەتەنی من کوردستانە، ڕۆحی شیرین و چەندانی دیکەن.