تابلۆی"بیرکردنەوەکانی ڕابردوو"

 

"بیرکردنەوەکانی ڕابردوو" تابلۆیەکی زەیتی لەسەر کانڤاس لەلایەن هونەرمەندی ئینگلیزی جۆن ڕۆدهام سپێنسەر ستانهۆپ، بۆ یەکەمجار لە ساڵی ١٨٥٩ نمایشکرا و ئێستا لە مۆزەخانەی تایت لە بەریتانیا دایە.

 

جۆن ڕۆدهام سپێنسەر ستانهۆپ هونەرمەندێکی ئینگلیزییە و بەرهەمەکانی گوزارشت لە جوانی سروشت و مێژووی بەریتانیا کردووە، تابلۆکەشی دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی پێش ڕافائیل، کە تێیدا دیمەنێکی سەردەمی ڤیکتۆریا پیشان دەدات کە تێیدا ژنێکی جوان لە نزیک پەنجەرەی ماڵەکەی کە ڕووی لە ڕووباری تەمز لە لەندەن کردوە.

 

ئەو هونەرمەندە تابلۆکەی ناوناوە "بیرکردنەوەی ڕابردوو"، کە تیایدا ژنێک بە قژی ڕەنگ پرتەقاڵی وێنا کراوە و لە نزیک پەنجەرەیەک وەستاوە و قژی شانە دەکات، بەڵام سیماکانی ئەوە دەردەخەن کە بیرەوەرییەکی ڕابردوو لە یادەوەریدا تێپەڕیوە و سەری لێ شێوا و دڵتەنگی کردووە، وەک چۆن لایەکی قژی بە توندی گرتووە و لە لایەکی ترەوە شانەی گوڵاوی خۆی گرتووە، پشتی بە مێزە کۆنەکەی تەنیشت خۆی داوەتەوە.

 

سەبارەت بە دیمەنی پشتەوە، کە ئاماژەیە بۆ شێوازی هونەری تاکەکەسی، دابەشکرابوو بەسەر دوو بەشدا، پاشخانی ناوەوەی ئەو دوورکەوتنەوەیەی کە ژنەکە تێیدا وەستاوە، پەردەیەکی ڕەشی تۆخ و دیوارێکی ژێر پەنجەرەکە بوو کە بە ڕەنگی ڕەشی بۆیاخ کرابوو.

 

لە کاتێکدا لە پاشخانی دەرەوەی پەنجەرەکەدا بەندەر و پردی هەنگەرفۆرد لە کەناری باشووری ڕووباری تەمز کە ژمارەیەکی زۆر بەلەمی کۆکردبووەوە و لە دوورەوە شاری تەماوی لەندەن دەردەکەوێت.