تابلۆی"کچی گوڵ"

جوانی ئەو ژنە میسرییە لە تابلۆی "کچی گوڵەکان" لەلایەن هونەرمەندی فەرەنسی ژان فرانسوا خراوەتەڕوو.

کچی گوڵ، تابلۆیەکی زەیتی هونەرمەندی فەرەنسی ژان فرانسوا میلاییە (١٨١٤-١٨٧٥)، کە یەکێک لە دامەزرێنەرانی قوتابخانەی هونەری واقیعی باربیزۆن لە لادێکانی فەرەنسا.

 

وێنەکانی هونەرمەند ژان فرانسوا بە ڕیالیزم دەناسرایەوە و زۆربەیان دەربارەی جووتیاران و کەسانی سادە بوون، بەڵام لە ساڵانی دواتریدا مەیلی ئەوەی هەبوو تەنها دیمەنی سروشتی بکێشێت.

 

لەناو تابلۆ جیاوازەکانیدا "کچی گوڵ" هەیە، کە لە ساڵی ١٨٧٠دا کێشاوە و تیایدا ژنێکی میسری بەرجەستە کردووە و ئەمەش لە ڕواڵەتەکەیەوە دیارە، گوڵەکان، لەسەرەوەی سەبەتەیەکی پەڕۆیی پڕ لە گوڵن، کە ئەو ژنە دەیفرۆشێت بۆ ئەوەی بژێوی ڕۆژانەی خۆی مسۆگەر بکات.

 

هونەرمەند ژان فرانسوا بە وێنەکێشانی تابلۆی زەیتی جیاواز بوو، بەڵام لە هەندێک لە تابلۆکانیدا ڕەنگی پاستێل و قەڵەمی بەکارهێناوە، تابلۆکانیشی ئێستا لە مۆزەخانەی میترۆپۆلیتانی شاری نیویۆرک دان.