ڕۆژانی پایزی قەسرێ و ڕەنگە پرتەقاڵییە دڵگیرەکەی

قەسرێ یەکێکە لە شارەدێکانی سەر بە پارێزگای هەولێر، سروشتی دڵڕفێن و چیا سەرکەشەکانی تایبەتمەندی بە ناوچەکە بەخشیوە، هەتا چاو بڕکات دۆڵ و چیایە و ٣٤ گوندی هەیە، ئەوانیش گوندەکان سۆرەبان، شیناوە، چۆمساک، داڵکان، دیلمان، زەنگەڵێن، ماکۆسان و ...هتد.

 

وەرزی پایز، بە وەرزی ڕازاوە و ڕەنگەکان ناسراوە، لەگەڵ هاتنیدا، ڕەنگ دەبەخشێتە دەشتودەر و جیهانێکی پڕ لە ڕەنگی پەمەیی، سور و پرتەقاڵی و زەرد دەبەخشێت و دڵ گەرم دەکات، قەسرێ کە ناوچەیەکی کوێستانییە، هەرزوو لەگەڵ هاتنی پایز و نزیک بوونەوە لە زستان بەرگی سەرما دەپۆشێت و لوتکە چیاکانی تارای زیوین دەپۆشێت. لە هەر کوچەیەکی قەسرێوە بنواڕی لوتکە چیای سەرکەش و باخی بە بەرهەم و بەشێک لە بەهەشتی جوانی کوردستان دەبینی.

 

نوژنها: تەوار پێنجوێنی - قەسرێ