فیلمی ئەمڕۆ: قوتابخانەی چاکە و خراپە

فیلمی "قوتابخانەی چاکە و خراپە" باس لە ململانێی چاکە و خراپە لەنێوان دوو باشترین هاوڕێیەوە لە قوتابخانەیەکدا دەکات، کە خوێندکارەکان بۆ هاوسەنگکردنی چاکە و خراپە ڕادەهێنن.

 

فیلمێکی فانتازیایە لە ڕۆمانی نووسەر سومان شێنانی وەرگیراوە و دەیڤید ماگی سیناریۆکەی بۆ نووسیوە، کاری دەرهێنانی لەلایەن پۆل ڤیگەوە بۆ کراوە، لە ڕۆڵی سەرەکی سۆفیا ئان کاروسۆ و سۆفیا وایلییە و لە ساڵی ٢٠٢٢ بەرهەمهێنراوە.

 

ڕووداوەکانی فیلمەکە لە دەوری ململانێی هەمیشەیی نێوان چاکە و خراپە، لە ڕێگەی چیرۆکی دوو هاوڕێی سۆفی و ئاگاتا دەسوڕێنەوە، سۆفی کە تایبەتمەندی توند و بوێری هەیە، هەوڵیدا بگاتە ئەو قوتابخانەیە، بەڵام ئاگاتای هاوڕێی کە تایبەتمەندی میهرەبانی و خۆشەویستی و یارمەتیدانی هەبوو، ڕێگری لێکرد، بەڵام لە هەلومەرجێکی نهێنیدا دەگوازرێنەوە بۆ ئەو قوتابخانەیە و لە یەکتر جیادەبنەوە.

 

لە هەوڵدان بۆ دووبارە یەکتر بینینەوە، بەرەو ڕووی چەندین بارودۆخ و هەلومەرج دەبنەوە کە بە شێوەیەکی سەرنجڕاکێش کەسایەتیان دەگۆڕێت.