گفتوگۆ لەگەڵ مێژوودا

گفتوگۆ لەگەڵ مێژوودا لە نوسینی ئۆریانا فالاچی


 

گفتوگۆ لەگەڵ مێژوودا یەکێک لە کتێبە بەناوبانگەکانی ئۆریانا فالاچی، ئەم کتێبە وەرگێڕدراوە سەر چەندین زمانی جیاواز و یەکێک لەوانە زمانی کوردییە، ئۆریانا لەم کتێبەدا گفتوگۆ لەگەڵ زۆر لە دەسەڵاتداران و سەرۆکی دەوڵەتان دەکات لەوانە یاسر عەرەفات، خومەینی، قەزافی، شای ئێران و جیاپ و ...، هەر بە هۆی ئەم کتێبەیەوە نوسەر ئۆریانا فالاچی لە جیهاندا ناسرا.

گفتوگۆ لەگەڵ مێژوودا، گفتوگۆیە لەگەڵ دەسەڵاتداران و تێڕوانینەکانی ئەوان، لە هەمان کاتدا نوسەر دۆخی ئەو کاتە دەخاتە ڕوو، هەروەها ئەم کتێبە سەرچاوەیەکی باشە بۆ ڕۆژنامەنووسان و بەشێک لە ڕۆژنامەنووسان ئۆریانا بە مامۆستای خۆیان دەزانن.

ت.پ