فیلمی "پلەکانی بکوژێک"

 

فیلمی "پلەکانی بکوژێک"، فیلمێکی نهێنی ئەمریکییە و لە نووسینی سکۆت کۆلێت و دەرهێنانی جۆزێ مۆنتیسینۆسە، چیرۆکی خوێندکارێکی ئامادەیی دەگێڕێتەوە کە بەر فشارە ئاساییەکانی خوێندن دەکەوێت، بەڵام لەلایەن مامۆستایەوە بۆ قازانجی دارایی دەقۆزرێتەوە.

 

خوێندکاران لە حاڵەتێکی سترێسدا دەژین بەهۆی ئەو فشارانەی کە لەلایەن خێزان و مامۆستاکانیانەوە دەخرێتە سەریان بۆ ئەوەی باشترین بن و نمرەی بەرزتر بەدەستبهێنن، بەڵام هەموو کەس ناتوانێت بەسەر ئەو فشارانەدا سەرکەوتوو بێت، ئەمەش وا لە هەندێک خوێندکار دەکات بگەنە حاڵەتی خەمۆکی و  بڕیاڕی جیاواز لە ژیانیاندا بدەن.

 

فیلمەکە باس لە چیرۆکی میشێل دەکات کە لۆری فۆرتێر ڕۆڵی تێدا دەگێڕێت و دایکی کاترین کە میگان ئاشلی براون ڕۆڵی دەگێڕێت، پەیوەندییەکی پێگەیشتوویان هەیە لەسەر بنەمای دیالۆگ و متمانە، کاترین شانازی بە کچەکەیەوە دەکات کە لە خوێندندا سەرکەوتووە و لە بەرامبەردا میشێل هەموو هەوڵێک دەدات بۆ بەدەستهێنانی سەرکەوتنی هەمیشەیی و بۆ ئەوەی لە ئاست چاوەڕوانییەکانی دایکیدا بێت، مامۆستاکانیشی بۆ قازانجی خۆیان ئەم هەوڵە دەقۆزنەوە.