فیلمی ئەمڕۆ ئاگۆرا

فیلمی ئاگۆرا، لە ژیاننامەی پڕۆفیسۆری ژنی یۆنانی "هیپاتیا' وەرگیراوە، باس لە دژایەتی ئاین بۆ سەر پڕۆفیسۆرێکی ژن دەکات، لە کۆتایدا بەهۆی نەگونجانی دۆزینەوەی بۆچوونەکانی لەگەڵ دەقی پەرتووکە ئاینییەکاندا دەکوژرێت.

 

 

 

ناوەندی هەواڵ

 

فیلمی ئاگۆرا باس لە فەیلەسوفێکی ژنی ئەسکەندەری میسر بە ناوی "هیپاتیا" دەکات، زانایەکی گەورەی بواری بیرکاری و ئەستێرەناسی بووە، مامۆستای زانکۆی ئەسکەندەرییە بووە، پێشبینی دەکرێت لە ساڵی ٣٧٠ زاینیدا ژیابێت، لە تەمەنی ٤٥ ساڵیدا کۆچی دوای کردووە.

یەکێک لە دۆزینەوەکانی ئەم زانایە، دۆزینەوەی هێلکەیی بوونی خولگەی خولانەوەی گەردوون بووە، کە ئەم دۆزینەوەیە لەگەڵ دەقە ئاینییەکانی مەسیحیەتدا یەکیان نەگرتووەتەوە، دوای بڵاوبوونەوەی ئاینی مەسحییەت چیتر بیرکردنەوەی هیپاتیا لەگەڵ کۆمەڵگا نەگونجاوە و بە جادوگەر و بێباوەڕ تۆمەتبار کراوە.

 

لە کۆتایدا هیپاتیا بڕیاری کوشتنی بۆ دەردەچێت، لە کتێبخانەکەیدا کە سەدان کتێبی بواری بیرکاری، فەلسەفە و ئەستێرە ناسی تێدابووە دەستوێندرێت.

ئەم فیلمە لە ساڵی ٢٠٠٩دا لە لایەن ئەێهاندرۆ ئێمنبار بەرهەمهێندراوە، ڕەیچڵ وایز ئەکتەر ڕۆڵی سەرەکی بەرجەستە کردووە، ماوەی فیلمەکە دوو کاتژمێر و حەوت خولەکە.

 

ت.پ