فیلمی ئەمڕۆ: تیشکدەر

فیلمی تیشکدەر "radioactive" فیلمێکە باس لە ژیانی زانای بواری کیمیا "ماری کوری" دەکات

فیلمی تیشکدەر  "radioactive" -

 

فیلمی تیشکدەر "radioactive" فیلمێکە باس لە ژیانی زانای بواری کیمیا "ماری کوری" دەکات، کە یەکەم کەسە لە دوو بواری جیاوازدا خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی بەدەست بهێنێت.

ماری کوری، ساڵی ١٨٦٧ لە پۆڵەندا لەدایکبووە، زانای بواری فیزیا و کیمیا بووە، بە هاوکاری لەگەڵ هاوژینەکەیدا "پێیر کوری" هەردوو توخمی بواری کیمیا "ڕادیۆم و پلینیۆم"یان دۆزیوەتەوە.

ماری لە ساڵی ١٩٠٣ توانی خەڵاتی نۆبڵ لە فیزیادا وەربگرێت، لە ساڵی ١٩١١ خەڵاتی نۆبڵی لە بواری کیمیادا وەرگرتووە، ماری کوری ساڵی ١٩٣٤ بەهۆی توێژینەوەی بەردەوام لە تاقیگەکەیدا و بەسەربردنی زۆرینەی کاتەکانی لە ناو ماددە کیمیایەکاندا توشی نەخۆشی شێرپەنجە دەبێت و کۆچی دوایی دەکات.

 

فیلمی تیشکدەر، لە ساڵی ٢٠١٩ لە لایەن مەرجان ستراپی کاری دەرهێنانی بۆ کراوە، لە کاتژمێرێک و ٥١ خولەک پێکهاتووە و فیلمەکە لە جۆری ژیاننامەیە، ئەکتەری بەریتانی ڕۆزمەند پایک ڕۆڵی سەرەکی تێدا دەبینێت.

 

ت.پ