فیلمی ئەمڕۆ: شێتی

فیلمی شێتی باس لە چیرۆلی ژنێک دەکات کە پاش ماوەیەکی کەم لە هاوسەرگیری، هاوژینەکەی کۆچی دوایی دەکات.

 

سەندیا، ژنێکی وڵاتی هیندستانە پاش ماوەیەکی کەم لە هاوسەرگیری هاوژینەکەی کۆچی دوایی دەکات، سەندیا دەکەوێتە ململانێوە لەگەڵ خەمەکانی، ڕەفتارە سەیرەکانی کۆمەڵگا و خزم و کەسوکارەکانی، ئەو ژنە دوای لەدەستدانی هاوژینەکەی چەند شتێک دەدۆزێتە دەربارەی ڕابردووی، پاش گەڕان نهێنییەکە دەدۆزێتەوە.

 

ئەگەر چی سەندیا خێزانەکەی ڕێگەیان نەدا کە بخوێنێت و پێیان باشبوو هاوسەرگیری بکات، بەڵام پاش مردنی هاوژینەکەی توانی ناوچەکەی خۆی بەجێبهێڵێت و لە شارێکی نوێ دەست بە ژیانێکی نوێ و خوێندن بکات.

 

فیلمەکە لە ڕۆڵگێڕانی سەنیە مەلهۆترا، سەیانی گۆپتا، شیبا چەددا و دەرهێنانی ئومیش بیست'ە، ژانەری فیلمەکە کۆمیدی-دراما یە و ماوەکەی ١١٤ خولەکە.

 

بەستەری فیلمەکە:

https://www.kurdcinama.com/moves-details.aspx?movieid=7182