فیلمی ئەمڕۆ: من ناوم سارایە

چیرۆکی ژیانی ڕاستەقینەی سارا گۆرالنیک دەگێڕێتەوە، سارا کچە جوویەکی تەمەن ١٣ ساڵانە، لە سەروبەندی قەڵاچۆکردنی جووەکان لەلایەن ئەڵمانیای نازییەوە لە مانگی ئەیلولی ١٩٤٢ دا تەواوی خێزانەکەی لەلایەن نازیەکانەوە کوژرا.

 

سارا دوای هەڵاتنێکی ناخۆش بۆ سەر قەراغ ئۆکراین، ناسنامەی باشترین هاوڕێی مەسیحی خۆی دەدزێت و پەنا بۆ گوندێکی بچووک دەبات، بە ناسنامەیەکی خوازراوەوە لە لای خێزانێکی گوندنشینی ئۆکرانییەوە دەمێنێتەوە.

 

هەرزوو لەگەڵ پەیبردن بە نهێنییە تاریکەکانی ژیانی هاوسەرگیری خاوەنکارەکەی و گەورەترین نهێنی خۆی تێکەڵ دەکات کە دەبێت هەوڵ بدات بۆ پاراستنی ناسنامەی ڕاستەقینەی خۆی.

 

ناوی فیلم: "ناوی من سارایە"

ژانەری فیلم: ژیاننامە -دراما- مێژووی

 لە دەرهێنانی: ستیڤن ئۆریت

لە ڕۆڵگێڕانی : ئەکتەری پۆڵەندی زوزانا سۆرۆیی