فیلمی ئەمڕۆ: م مثل مادر

فیلمێک سۆز و خۆشەویستی دایکێک بەرامبەر منداڵەکەی نیشان دەدات، قوربانی دایکێک بەرامبەر سەلامەتی و دڵخۆشی منداڵەکانی دەردەخات، نیشانی دەدات دایکێک لەپێناو منداڵەکەی ئامادەییە هەموو کارێک بکات.

 

فیلمی م مثل مادر (د وەک دایک) فیلمێکی درامییە، باس لە ژنێکی پەرستار دەکات، لە کاتی کارکردنیدا لە مەیدانی جەنگدا بە گازی خەردەل تووشبووی گازی کیمیایی دەبێت، دوای هاوسەرگیری و لە کاتی دووگیان بوونیدا بۆی دەردەکەوێت کە کاریگەری گازەکە لەسەر منداڵەکە دەرکەوتووە.

 

هەرچەندە بەبێ ئەو ئەو پشکنینانەی کە ئەنجامی دەدات منداڵەکەی تەندروستی تەواو نییە، هاوسەرەکەی داوای لێدەکات منداڵەکەی لەبار ببات، بەڵام ئەو پێداگری دەکات و منداڵەکەی دەهێنێتە دنیاوە، هاوسەرەکەی بەجێی دەهێڵێت، بۆیە بەتەنها ڕۆڵی خێزان بۆ منداڵە نەخۆشەکەی دەگێڕێت.

 

فیلمی م مثل مادر، فیلمێکی درامی بەرهەمی وڵاتی ئێرانە، ساڵی ٢٠٠٦ لەلایەن ڕەسوڵ مۆڵەخۆڵی دەرهێنانی بۆ کردووە، گوڵشفتە فەراهانی ڕۆڵی سەرەکی دەبینێت، لە ١١٣ خولەک پێکهاتووە.