فیلمی ئەمڕۆ: کفرناحوم

فیلمی "کفرناحوم" باس لە ژیانی ئاوارەیی منداڵەکان و ناهۆشیاری خێزانەکان دەکات، کە لەگەڵ سەختی ژیان و ئاوارەیی بەڵام هێشتا منداڵی زیاتریان دەبێت.

 

ئەم فیلمە باس لە ژیانی منداڵێکی تەمەن ١٢ساڵی ئاوارەی سوریا لە بەیروت دەکات، کە خێزانێکی کەم دەرامەتن و سەرباری ئەوەی ماڵەکەیان زۆر بچوکە و کرێچین، بەڵام ئەم خێزانە هەشت منداڵیان هەیە، هێشتا منداڵی دیکەیان دەبێت و لە کاتێکیشدا ناتوانن پەروەردەی بکەن.

 

ئەو منداڵە کە ناوی "زەین"ە، دووەم منداڵی خێزانەکەیەتی، خوشکێکی لە خۆی گەورەتری هەیە، بڕیارە لە تەمەنی ١٣ ساڵیدا بەزۆر بیدەن بە شوو، بۆیە دەچێت لەو کەسە دەدات کە دەیەوێت بە زۆر هاوسەرگیری لەگەڵ خوشکەکەیدا بکات چونکە ئازاری خوشکەکەی دەدات، دواتر لە ماڵەوە هەڵدێت.

 

چیرۆکی ئەم فیلمە دەرخەری ڕاستی ژیانی منداڵەکانە لە ئاوارەیدا، کە تووشی دەیان کێشە و گرفت دەبنەوە، و فێری چەندین خوی خراپ دەبن، ئەرکێکی زۆریان لەسەر شانە، سەرباری ئەوەش هێشتا خێزانەکانیان هۆشیار نین تا ڕێگری لە منداڵ بوون بکەن.

 

ئەکتەری سەرەکی ئەم فیلمە لە ڕاستیشدا هەر منداڵێکی ئاوارەیە ناوی زەینە تەمەنی ١٢ ساڵە بووە، دەرهێنەری فیلمەکەش ژنێکە بە ناوی "نادین لەبکی"، لە ساڵی ٢٠١٨ فیلمە پەخشکراوە ماوەی فیلمەکە ١٢٦ خولەکە.

 

فیلمەکە خاوەنی خەڵاتە بۆ باشترین فیلم، دەرهێنەر، ئەکتەر، لە فیستیڤاڵی کان بۆ فیلم بەشدارییان کردووە، زەین بووە بە خاوەنی خەڵاتی "جوری" کە لەلایەن ڕەخنەگرانی فیستیڤاڵی کانەوە دەدرێت بەو فیلمانەی کە لێکۆڵینەوەیین.