فیلمی ئەمڕۆ: فیلمی پرژە

فیلمی پرژە "چەپەک"، فیلمێکی درامییە، لە ژیانی کچێکی هیندییەوە وەرگیراوە

فیلمی پرژە - چەپەک

، کە تێزاب "ئەسید" دەکرێت بەسەر ڕوخساریدا، بەڵام ئەو حکومەت ناچار دەکات تا یاسای قەدەغەکردنی تێزاب دەربکات.

 

فیلمی پرژە "چەپەک"، باس لە چیرۆکی ڕاستەقینەی "لاکشمی ئەگاروال" دەکات، کە لە تەمەنی ١٥ ساڵیدا پاش ئەوەی ڕەتی دەکاتەوە پەیوەندی لەگەڵ پیاوێکدا ببەستێت، بۆیە تیزاب دەکات بە ڕووخساریدا، دەموچاوی دەسوتێت.

 

لاکشمی بەهۆی ئەم ڕووداوەوە سکاڵا تۆمار دەکات، کەیسەکەی دەبێتە کەیسێک کە ڕایگشتی لەسەر دێتە دەنگ، حکومەتی هیندستان ناچار دەکات یاسای قەدەغەی فرۆشتنی ئەسید "تێزاب" دەربکات.

 

ئەو دەبێتە سەرۆکی ڕێکخراوێک، کە کار بۆ ئەو ژنانە دەکات تێزاب دەکرێت بەسەر ڕوخساریاندا، لاکشمی لە ساڵی ٢٠١٩ لەلایەن میشێل ئۆباما، خەڵاتی بوێرترین ژنی جیهانی پێبەخشرا.

 

ئەم فیلمە لە ساڵی ٢٠٢٠ پەخشکراوە، "دیپیکا پادکۆن"  ئەکتەری دیاری هیندستان ڕۆڵی سەرەکی دەگێڕێت، لە لایە  مێگان گوڵزارەوە کاری دەرهێنانی بۆ کراوە، ماوەی فیلمەکەش ١٢٣ خولەکە.