فیلمی ئەمڕۆ: ڕالف بپارێزە

save ralph - ڕاڵف بپارێزە

 

ئەم کورتە فیلمە ئەنیمەیشنە باس لە ژیانی ئەو ئاژەڵانە دەکات کە لە تاقیگەکاندا بابەتە جوانکارییەکانیان لەسەر تاقی دەکرێتەوە و ئازارەکانیان نیشان دەدات.

 

کورتە فیلمی ئەنیمەیشنی ( ڕاڵف بپارێزە- save ralph) باس لە ژیانی کەروێشکێکی ناو تاقیگەکان دەکات، کە بەهۆی تاقیکردنەوەی بابەتە جوانکارییەکانەوە چاوێک و گوێیەکی لەدەست داوە، بەردەوام ئازاری هەیە.

 

فیلمەکە لە جۆری ئەنیمەیشنە و ئامانج لێی هۆشیارکردنەوەی کۆمەڵگایە لەو بەرهەمانەی کە لەسەر ئاژەڵەکان تاقی دەکرێتەوە، لە ساڵی ٢٠٢١ لەلایەن دەرهێنەری ئەمریکی سپێنسەر سەسەر کاری دەرهێنانی بۆ کردووە، لە چوار خولەک پێکهاتووە.