فەرەح سیراج... باڵیۆزی مۆسیقای ئوردن و دەنگی دۆزی مرۆیی

فەرەح سیراج، هونەرمەندی ئوردنی مۆسیقای عەرەبی لەگەڵ جاز و فلامینکۆ و بۆسا نۆڤا تێکەڵ دەکات، هەروەها سەرکردایەتی هەوڵ و چالاکییەکانی پشتیوانی لە مافی ژنان و پەنابەران دەکات، مۆسیقای بۆ تیشک خستنە سەر پرسە کۆمەڵایەتییەکان بەکاردەهێنێت.

ناوەندی هەواڵ

 

فەرەح سیراج، گۆرانیبێژ و ئاوازدانەری ئوردنی ئایکۆنێکی مۆسیقی جیهانییە، بەهۆی شێوازە ناوازەکەیەوە کە تێکەڵاوی کولتوورە مۆسیقییە جیاوازەکانە.

 

فەرەح سیراج بە شێوەیەکی بێ کێشە لە نێوان گۆرانی وتن بە زمانی عەرەبی و ئیسپانی و ئینگلیزیدا دەگۆڕێت، پردێکی کولتووری لە نێوان میلۆدیەکانی جاز و ڕیتمەکانی فلامینکۆدا دروست دەکات، ئەم شێوازە جیاوازە وایکرد گۆڤاری تایم ئاوت نیویۆرک ناوی لێ بنێت "نورا جۆنز لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست" و بە "باڵیۆزی مۆسیقای ئوردن" ناسرا، پێش ئەوەی یەکەم ئەلبوومی خۆی بەناوی "NOMAD" ”نۆماد” لە ساڵی ٢٠١١ بڵاوبکاتەوە، بەهرەکەی بە خوێندن لە کۆلێژی مۆسیقای ”برکلی” وردتر کردەوە.

 

ڕێڕەوی کارکردنی لە سنووری هونەر تێپەڕی، بۆ نوێنەرایەتیکردنی دۆزە مرۆییە بەپەلەکان لەسەر گەورەترین سەکۆی نێودەوڵەتی وەک نەتەوە یەکگرتووەکان، کۆڕبەندی ئابووریی جیهانی و ناوەندی کێنیدی، ئەو باوەڕی وایە کە مۆسیقا ئامرازێکە بۆ گۆڕانکاری، بۆیە دەنگی خۆی تەرخان دەکات بۆ بەرگریکردن لە مافەکانی ژنان، پشتگیریکردنی پەنابەران و قوربانییانی جەنگ، جگە لە هۆشیارکردنەوە لەسەر مافەکانی ئاژەڵ، بە ئامانجی دەرخستنی هێزی جادوویی مۆسیقا لە یەکخستنی گەلان و بڵاوکردنەوەی هۆشیاری.