فلیمی "خزمەتکارەکان The Help": خوێندنەوەیەکی ژنانە لە خاچپەڕی ڕەگەز، چین و جۆری کۆمەڵایەتیدا
فلیمی "خزمەتکارەکان The Help" دەریدەخات کە ژنان بە هەمان شێوە ئەزموونی هەڵاواردن ناکەن، چونکە پەیوەندییەکانی جۆری کۆمەڵایەتی لەگەڵ ڕەگەز و چیندا تێکەڵ دەبن، بۆ ئەوەی ئەزموونی جیاواز لە چەوسانەوە و تایبەتمەندی دروست بکەن.
ناوەندی هەواڵ
فلیمی "خزمەتکارەکان The Help" لە ڕێگەی چیرۆکی ژنانی ڕەنگ جیاوازەوە، تێکەڵبوونی هەڵاواردنی ڕەگەزی، چینی و ڕەگەزی گفتوگۆ دەکات، سنوورەکانی هاوسۆزی ژنان لە سایەی جیاوازی تاێبەتمەندی و هاوسەنگی هێزدا ئاشکرا دەکات.
ڕووداوەکانی فلیمی "خزمەتکارەکان The Help"، کە فلیمێکی درامای مێژوویی ئەمریکییە و لە ساڵی ٢٠١١ بەرهەم هاتووە و لە ڕۆمانێکی بەناوبانگی هەمان ناو بە نووسینی کاتریین ستۆکیەت کە لە ساڵی ٢٠٠٩ بڵاوبووەوە وەرگیراوە، لە شاری جاكسۆن لە ویلایەتی میسیسیپی لە سەرەتای ساڵانی شەستەکانی سەدەی ڕابردوودا دەسووڕێنەوە، واتە لەو سەردەمەی کە جیاکاری ڕەگەزی و سەرکوتکردنی مافە مەدەنییەکان بەشێک بوون لە ژیانی ڕۆژانە لە ویلایەتە یەکگرتووەکان.
فلیمەکە تیشک دەخاتە سەر ئازاری ژنانی ڕەگەز ئەفریقی لە باشووری ویلایەتە یەکگرتووەکان لە سەردەمی بزووتنەوەکانی مافە مەدەنییەکان لە ساڵانی شەستەکاندا، ئەو ژنانەی کە لە خزمەتگوزاری ماڵەوە و بەخێوکردنی منداڵی خێزانە سپیپێستەکاندا کار دەکەن، لە کاتێکدا سکیتەر، کە ژنێکی گەنجی سپیپێستە و حەزی لە نووسینە، ئەزموونەکانیان بەڵگە دەکات و بەمەش لایەنێک لە پەیوەندییەکانی هەژموونی ڕەگەزی و چینی لە کۆمەڵگەدا ئاشکرا دەکات.
خوێندنەوەی ژنانی بۆ فلیمەکە تەنها سنووردار نییە بۆ ئامادەبوونی ژنان لە ناوەڕۆکی ڕووداوەکاندا، بەڵکو دەپەڕێتەوە بۆ لێپرسینەوە لەوەی کێ مافی قسەکردنی هەیە، ئەزموونی ژنان چۆن پێناسە دەکرێت، کێ دەسەڵاتی گێڕانەوەی چیرۆکەکانیان بەدەستەوەیە.
ماڵ... مەیدانێک بۆ بەرهەمهێنانەوەی هەڵاواردن
فلیمەکە تەنها وەک مەیدانێکی تایبەت سەیری ماڵ ناکات، بەڵکو گۆڕانی بۆ مەیدانێکی بۆ بەرهەمهێنانەوەی هەڵاواردن دەردەخات، وەک لە سووربوونی هیلی لەسەر تەرخانکردنی ئاسانکارییە تەندروستییە جیاکراوەکان بۆ خزمەتکارە ڕەنگ جیاوازەکان دەردەکەوێت، دژایەتییەکە لەوەدایە کە خێزانە سپیپێستەکان پشت بەم ژنانە دەبەستن بۆ پەروەردەکردنی منداڵەکانیان و بەڕێوەبردنی کاروباریان، لە بەرامبەردا لە ناو هەمان ماڵدا ڕووبەڕووی هەڵاواردنیان دەکەنەوە.
بەم شێوەیە، پەیوەندییە سۆزدارییەکان نایەکسانی لە ماف و پێگەدا لانابەن، بەڵکو جیاوازییەکە لە نێوان بەهای ڕاستەقینەی کارەکانی چاودێریکردن و ئەو پێگە نزمە دەردەخەن، کە بەو کەسانە دەدرێت و ئەنجامی دەدەن.
ئەمەش پرسیارێکی بنەڕەتی دەکات: چۆن دەکرێت هاوسۆزییەکی ژنانی ڕاستەقینە لەگەڵ بەردەوامی تایبەتمەنی ڕەگەزی و چینییەکاندا بناسرێت؟ تەنها بەشداریکردن لە ئەزموونی ژندا بەس نییە بۆ بەدەستهێنانی هاوسۆزی، بەڵکو پێویستی بە ددانپێدانان بە جیاوازی پێگە کۆمەڵایەتییەکان و ڕووبەڕووبوونەوەی ئەو پەیوەندییە هێزیانە هەیە کە هەندێک لە ژنان لە پێگەی دەسەڵاتدا و هەندێکی تریان لە پێگەی پەراوێزخراویدا دەهێڵنەوە.
ئازادبوون بۆ کێ؟
فلیمی "خزمەتکارەکان The Help" دەردەخات کە ماڵ، وەک کۆمەڵگە، لەلایەن پەیوەندییەکانی هێزەوە بەڕێوەدەچێت کە تێیاندا چاودێری و کار لەگەڵ هەڵاواردنی ڕەگەزی و چینیدا تێکەڵ دەبن، هەروەها بەزەیی و هاوکاری تاکەکەسی، هەرچەندە گرنگ بن، بەس نین بۆ گەیشتن بە ئازادی هەتا ئەو کاتەی ئەو پێکهاتانەی کە نایەکسانی بەرهەم دەهێنن نەگۆڕێن.
لە ڕوانگەیەکی ژناندا، فلیمەکە جیاوازی دەکات لە نێوان تەنها ئامادەبوونی ژنان لە چیرۆکەکەدا و خاوەنداریکردنی دەسەڵاتی دروستکردنی شێوازەکەی، بیرۆکەیەکی بنەڕەتی دەوروژێنێت: ئازادبوونی گشتگیر بەدی نایەت ئەگەر بە ڕووبەڕووبوونەوەی ئەو تایبەتمەندیانە و پلەبەندییە هێزیانەی کە ژنان بۆ پێگەی ناهاوسەنگ دابەش دەکەن.