فیلمی ئەمڕۆ: شێوە شاراوەکان

فیلمێکی ئەمریکییە لە ساڵی ٢٠١٦ دەرهێنانی بۆکراوە کە لە  نووسینی مێلفی و ئالیسۆن شرۆیدەرە، لەسەر بنەمای کتێبی Margot Lee Shetterly دەرهێنراوە.

فیلمێکی ئەمریکییە لە ساڵی ٢٠١٦ دەرهێنانی بۆکراوە کە لە  نووسینی مێلفی و ئالیسۆن شرۆیدەرە، لەسەر بنەمای کتێبی Margot Lee Shetterly دەرهێنراوە.

 

 چیرۆکی فیلمەکە باس لە تیمێک لە ژنانی ماتماتیکزانانی ئەفریقی-ئەمریکی دەکات، کە لە ساڵانی سەرەتای پێشبڕکێیەکی ئەمریکی لە لێکۆڵینەوەی بۆشایی ئاسمان ڕۆڵێکی گرنگیان لە ناسا بینی.

 

لە ساڵی ١٩٦١ کاثرین جۆنسن لە سەنتەری لێکۆڵینەوەی لانگلی لە هامپتۆن، ڤێرجینیا، لەگەڵ هاوکارەکانی ماری جاکسۆن و دۆرۆسی ڤاوگان کاردەکات، کە هەموویان ژنانی ئەفریقی- ئەمریکین، بەهۆی ڕەنگی پێست و ڕەگەزەوە جیاکارییان بەرامبەردەکرا.

 

یەکێک لە سەرپەرشتیارەکان بەهۆی لێهاتووی کاثرینەوە لە ماتماتیک و ئەندازەدا دەیخاتە تیمەکەی خۆیەوە، بەمەش دەبێتە یەکەم ژنی ڕەش پێست کە لە گروپێکی ناسادا کاربکات بە ناوی Al Harrison's Space Task Group، کاثرین لە ساڵی ٢٠١٥دا مەدالیای ئازادی سەرۆکایەتی پێبەخشرا، لە ساڵی ٢٠١٦ ناسا سەنتەری لێکۆڵینەوەی لانگلی کاثرین جۆنسنی  وەک شانازییەک بۆ تەرخانکرا.

 

وێنەگرتنی فیلمەکە لە مانگی ئازاری ساڵی ٢٠١٦ لە ئەتلانتا لە جۆرجیا دەستیپێکرد و لە مانگی ئایاری ساڵی ٢٠١٦دا تەواو کرا و چەندین شوێنی جیاوازی دیکەی بۆ وێنەگرتن لەخۆگرت.

 

ژانەری فیلم: ژیاننامە- دراما- مێژووی

دەرهێنەر: ثیۆدۆر مێلفی

ڕۆڵگێڕانی: تاراجی پی هێنسۆن، ئۆکتاڤیا سپێنسەر، جانێل مۆنا