تابلۆی "پێش خەوتن زەردەخەنە بکە"

 

تابلۆی "پێش خەوتن زەردەخەنە بکە"، تابلۆیەکی زەیتییە کە لەلایەن هونەرمەندی سویسری فریتز بویلەرەوە لە ساڵی ١٨٧٧ کێشراوە، ئارامی لە دیمەنەکانیدا وەبیر دەهێنێتەوە.

 

هونەرمەندی سویسری گریتز بوهلەر ١٨٢٢-١٨٩٦لە تەمەنێکی بچووکدا حەزی لە وێنەکێشان بووە، چونکە گەشتێکی بۆ پاریس کردووە بۆ ئەوەی دەستبکات بە ڕاهێنان لەسەر شارەزابوون لە هونەری وێنەکێشان، لە تەمەنی نۆزدە ساڵیدا ڕووی لە ئیتاڵیا کرد و بۆ ماوەی پێنج ساڵ لەوێ مایەوە، بۆ ئەوەی دواتر گەشت بکات بۆ ئەڵمانیا، و خوێندنی هونەری لە ئەکادیمیای بەرلین لە نێوان ساڵانی ١٨٤٣-١٨٤٤ تەواو کرد.

 

یەکەم تابلۆکانی لە پێشانگای ساڵانەی سالۆن لە ساڵی ١٨٥٠ نمایشکرد، هەروەها پاستێل و ڕەنگی ئاو و زەیتی لە تابلۆکانیدا بەکارهێنا، هاوکات خەڵاتێکی لە ئەکادیمیای هونەرە جوانەکانی پێنسیلڤانیا لە ئەمریکا لە ساڵی ١٨٧٧ وەرگرت.

 

یەکێک لە جوانترین تابلۆکانی لە نێوان ساڵانی ١٨٧٦-١٨٧٧دا کێشاویەتی، تابلۆیەکە بە ناوی "زەردەخەنەیەک پێش خەوتن"، تیایدا کچێکی بچووکی وێنا کردووە، تەمەنی لە دە ساڵ زیاتر نەبووە، لەگەڵیدا لەسەر جێگاکەی پاڵکەوتووە و لەگەڵ بووکە شووشەی دڵخوازەکەی ئامادەیە بۆ خەوتن.

 

ئەو کچە قژی قاوەیی و چاوی فراوان و ڕوومەتی پەمەیین، بە زەردەخەنەیەکی شیرین سەیری بینەر دەکات، لە دیمەنێکدا کە ڕۆح دڵنیا دەکاتەوە و دڵ خۆش دەکات.

 

ئەم تابلۆیە سەرەڕای سادەییەکەی، بینەری بۆ تێڕامان و بیرکردنەوە لە جوانی و ئارامیی ئەو منداڵە ڕاکێشا و بیر لەوە بکاتەوە کە ئایا ئەو نیگەرانییانەی لەسەرشانی هەڵیگرتبوو، شایانی خەم و پەژارە بوون یان نا.