فیلمی ئەمڕۆ: دڵی ئازای ئیرینا سێندلەر

فیلمەکە لەسەر بنەمای ڕۆمانی "ئانا میزکۆڤسکا" دروستکراوە، چیرۆکی کارمەندێکی پۆڵەندی بە ناوی ئیرینا سێندلەر دەگێڕێتەوە، کە لە جەنگی جیهانی دووەمدا ٢٥٠٠ منداڵی جولەکەی لە مردن ڕزگار کرد.

 

دڵی ئازای ئیرنا سێندلەر، لەلایەن جۆن کێنت هاریسۆنەوە نووسین و دەرهێنانی بۆ کراوە و ژنە ئەکتەری بەناوبانگی ئەمریکی ئانا پاکین ڕۆڵی سەرەکی تێدا دەگێڕێت، لە ساڵی ٢٠٠٩دا بڵاوکرایەوە و تێیدا ئەو ڕاستیە ترسناکەی نیشانداوە کە گەلی پۆڵەندا لە کاتی داگیرکردنی ئەڵمانیا لە ساڵی ١٤٩١دا ئەزموونی کردووە.

 

ئیرینا سێندلەر توێژەرێکی کۆمەڵایەتی کاسۆلیک بوو کە هەر لە منداڵییەوە هاوسۆزی جولەکەکان بوو، چونکە باوکی چارەسەری جولەکە هەژارەکانی دەکرد بەهۆی نەخۆشی تایفۆسەوە گیانیان لەدەستدا، بۆیە بڕیاریدا ڕێبازی باوکی پەیڕەو بکات لە یارمەتیدانی جولەکەکان لە جەنگی جیهانی دووەمدا، بۆیە نزیک بوو لە رزگارکردنی ٢٥٠٠ منداڵ لە مردن و خستیانە ناو خێزانە مەسیحییەکانی پۆڵەندا.

 

بە کەڵک وەرگرتن لە ناسنامەیەکی ساختە خۆی وەک پەرستارێک بە پاسەوانەکانی دەرگای ئەو شارە ناساند کە جولەکەکان تێیدا گۆشەگیر کرابوون، سەرکەوتوو بوو لە چوونە ژوورەوە و دایک و باوکی منداڵەکان ڕازی بکات کە ڕێگەی پێبدەن بە قاچاخ بیانگوازێتەوە بۆ شوێنە سەلامەتەکان، بە یارمەتی هەندێک هاوڕێی کە ڕێنماییان کرد بۆ ڕێگا شاراوەکان توانی ژیانی منداڵانی بێتاوان ڕزگار بکات کە هیچ گوناهێکیان لە شەڕدا نەبوو.

 

بەڵام لە کۆتاییدا ئیرینا سێتلەر دەستگیرکرا و لێکۆڵینەوەی لەگەڵدا کرا، کە ئەشکەنجەی لەگەڵدا بوو، بەڵام ناوی ئەو کەسانەی نەهێنا کە یارمەتیان داوە، دواتر بە تەقەکردن سزای لە سێدارەدانی بەسەردا سەپێندرا، هەروەها لە کۆتا ساتەکانی پێش لەسێدارەدانەکەشدا لەلایەن هاوڕێکانیەوە ڕزگار کرا.

 

لە ساڵی ٢٠٠٧دا کاندید کرا بۆ خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی.

 

لینکی فیلم: https://roof.egybest.to/movie/the-courageous-heart-of-irena-sendler-2009/?ref=search-p6