فیلمی "نوور - ڕووخساری موحەڕەم" 

فیلمێکی درامای سعودییە لە ساڵی ٢٠١٨ بەرهەم هێنراوە، بەڵام تا ساڵی ٢٠٢٢ نمایش نەکراوە، لەسەر بنەمای ڕۆمانێکە بە هەمان ناونیشانی خالید الراجه.

 

فیلمەکە لە دەرهێنانی دەرهێنەر و ئەکتەر مەیسا مەغریبییە و ڕۆڵی سەرەکیشی بینیوە، لە دەوری منداڵی نوور دەسوڕێتەوە کە کچە ئیماراتی، مەرال موتەیری ڕۆڵی تێدا دەگێڕێت، نوور لە منداڵییەوە تا تەمەنی گەنجی لە نێوان هونەرەکەیدا چەندین ناکۆکی و ئەزموونی پڕ لە ئازار دەژی.

 

مامی نوور، باوکی لە میرات و کارکردن لەگەڵیدا بێبەش کرد، چونکە زۆر حەزی لە مۆسیقایە و ئامێری عود دەژەنێت،   بەمەش باوکی نوور ناچار بوو لە داگیرکردنی ئەفغانستان لەلایەن یەکێتی سۆڤیەتەوە لە ساڵی ١٩٧٨دا بەشداری هێزەکان بکات، بۆ ئەوەی بژێوی ژیانی خێزانەکەی مسۆگەر بکات، بەڵام لە شەڕێکدا گیانی لەدەستدا و نوور و دایکی بەجێهێشت لە ژێر دەستی ئەو مامە تاکڕەوەیدا، کە دواتر ژیانی هاوژینی لەگەڵ ژنی براکەی پێکهێنا.

 

ئەو هاوسەرگیرییە دەرئەنجامە ترسناکەکانی بۆ دایک و منداڵەکە هەبوو، لەلایەن مامیەوە ئازار دەدران و زیندانی دەکردن، کاتێک نوور دەستی بە وێنەکێشان کرد، وێنەکانی و دەستیشی سووتاند، وەک سزایەک بۆی، چونکە بەپێی ئایدۆلۆژیا توندەکەی پێی وایە مۆسیقا و وێنەکێشان و هەموو جۆرەکانی تری هونەر بە شەریعەت قەدەغەکراون.

 

گۆرانیبێژ و عودژەنێکی پێشوو، کە ڕێگری لە مەشقی گۆرانی و ژەنینی کرابوو، نوور و دایکی لەو نادادپەروەری و دەسەڵاتە پیاوسالارییە ڕزگار دەکات کە مامی سەپاندویەتی، هاوکاریشی دەکات بۆ گەیشتن بە خەونی ببێتە نیگارکێشێکی بەناوبانگ و کردنەوەی پێشانگای هونەری تایبەت بە خۆی.

 

فیلمەکە گێڕانەوەی ئەو گۆڕانکاریانەیە لە کۆتایی حەفتاکانی سەدەی ڕابردوودا ڕوویدا، نەک تەنها لە سعودیە، بەڵکو لە هەموو جیهاندا، و مەترسی ئایدۆلۆژیای توندڕەوی بۆ کۆمەڵگە و ژنان بەتایبەتی خستەڕوو، هەروەها گرنگیی بەرەنگاربوونەوەی.