تابلۆی "دووانە"
![](https://jinhaagency.com/uploads/so/articles/2023/05/20230504-20230316-almadt-jpg36350e-image-jpg2bc9f5-image.jpg)
هونەرمەندی ئەمریکی هێلین لوندبێرگ ١٩٠٨-١٩٩٩تابلۆیەکی بە ڕەنگی زەیتی کێشاوە کە دۆخی بیرکردنەوە و خەیاڵ و تەماحی بەرجەستە کردووە.
تابلۆکە لە ساڵی ١٩٣٥ کێشراوە، تێیدا هونەرمەند کچێکی بچووکی لەسەر کورسییەکی دار لە ناوەڕاستی یەکێک لە ژوورەکاندا بە جلێکی سپییەوە کێشاوە، لەبەردەمیدا مێزێک کە کاتژمێرێکی لەسەرە. هەیە و لقێکی سەوزی لە دەستی دایە.
لە پاشخانەکەدا سێبەرێک لە منداڵەکەوە درێژ دەبێتەوە بۆ ئەو تابلۆیەی کە بە دیوارەکەوە هەڵواسراوە، کە گوزارشت لە ئامانج و داهاتووی کچەکە دەکات، لە تابلۆکەی پشتەوەدا ژنێکی پێگەیشتوو دەردەکەوێت، کە دەستی لەسەر مێزێکە و بە لقی گوڵێک دەنووسێت
هونەرمەند لە ژوورێکی نیمچە چۆڵدا دیمەنەکەی وێنا کردووە، بۆ ئەوەی خەون و ئاوات و دیدگای داهاتووی مرۆڤ لە عەقڵی نائاگاییدا دەرببڕێت، خەونەکان ئەگەر بە کار و هەوڵدان دەورەیان بدەن، دەبنە واقیع.