فیلمی ئەمڕۆ: سەرەوە

کچێکی تەمەن پێنج ساڵان و دایکی لە نێوان سەرەوە و ژێرەوەی زەویدا ون دەبن و بەدوای پەناگەدا دەگەڕێن لە زستانی سەرما و سەختدا.

فیلمی درامایی ئەمریکییە، لە نووسین و دەرهێنانی "سیلین هێڵد، لۆگان جۆرج" بۆ یەکەمجار لە فستیڤاڵی فیلمی ڤێنیز ٢٠٢٠ نمایشکرا، کە زیلا فارمەر، سیلین هێڵد، جارێد ئەبراهامسۆن ڕۆڵی سەرەکی تێدا دەگێڕن، فیلمەکە لە دەوری کچێکی پێنج ساڵ دەسوڕێتەوە کە لەگەڵ دایکی لە قووڵایی شاری نیویۆرک دەژین، بە تایبەتی لە تونێلە جێهێڵدراوەکانی شەمەندەفەر، لەگەڵ کۆمەڵێک کەس کە ئەو شوێنەیان بە ماڵی خۆیان دەزانی.

 

ژیانیان تێکدەچێت، دوای ئەوەی ناچار دەکرێن شوێنەکە چۆڵ بکەن بۆ چاکبوونەوە، دایک و کچەکەیان لە دۆخێکی ناجێگیردان دوای ئەوەی لەلایەن باوکیانەوە جێهێڵدراون، دەچنە سەرەوە بۆ لوتکەی شارەکە کە خۆریان هەرگیز تێدا نەبینیوە و بێ ماڵ و ژیان بوون.

 

لە ڕێگادا بۆ دۆزینەوەی پەناگەیەک بۆیان، دایکەکە لە وێستگەیەکی شەمەندەفەردا کچەکەی لەدەست دەدات، چەند ڕۆژێک بە دوایدا دەگەڕێت و دوای دۆزینەوەی پۆلیس ئاگادار دەکاتەوە و ڕادەستی ئەوانی دەکات، بەو هیوایەی ژیانێکی باشتر بژی.