تابلۆی"ژنی نوبی"

هونەرمەندی میسری عادل ئەڵایتی بە تابلۆ پلاستیکییە دیارەکانی ناسرابوو، کە لە ڕێگەیەوە شارستانیەت و میراتی میسری بەرجەستە کردووە، لە ساڵی ١٩٨٨ لەدایکبووە، هەر لە منداڵییەوە حەزی لە هونەر بووە، بەڵام بەشی بازرگانی خوێندووە.

 

هونەرمەند عادل ئەڵایتی پشتی بە بەهرەی زگماکی و چاودێری و ئەزموونی خۆی لە فێربوونی وێنەکێشان بەستووە، کە ئەو ئامرازانەن بوونەتە هۆی سەرکەوتنی لە بواری هونەردا، بەشداری زۆرێک لە پێشانگای هونەری جوانی کردووە، گرنگترینیان پێشانگای "هونەر کۆمان دەکاتەوە" بوو لە مۆزەخانەی مەحمود موختار لە ساڵی ٢٠١٧.

 

بەرهەمەکانی لە ژینگەی میسر و ژیانی ڕۆژانەی کۆمەڵگەی میسری وەرگیراون، یەکێک لە گرنگترین و دیارترین تابلۆکانی تابلۆی "ژنی نوبی"یە، کە ژنێکە بە درێژایی سەدەکان ناسراوە بە هەڵگرتنی بەرپرسیارێتی خێزان و منداڵ بە تەنیا، تەنانەت لە ئامادەبوونی پیاویشدا.

 

تابلۆکە لە ساڵی ٢٠١٦ بە تەکنیکی هایپەر ڕیالیزم کێشراوە، وەک وێنەیەکی تەواو ڕاستی دیارە و بووە جێگەی سەرسامی بینەران، بەو پێیەی هەموو هەستەکانی خەم و ئازار و فرمێسک لە دەموچاوی ژنێکی پێست ڕەشدا دەردەخات و چرچ و لۆچی دەموچاوی باس لەو سەختییانە دەکات کە لە ژیانیدا پێیدا تێپەڕیوە.

 

ئەو هونەرمەندە چەندین خەڵاتی وەک ڕێزلێنان و پێزانین بۆ کارە سەرنجڕاکێشەکانی بەدەستهێنا، لەوانە ئەم تابلۆیە، وەک خەڵاتی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی ئۆستراکا لە ساڵی ٢٠١٦، کە ١٢٠ هونەرمەند لە سەرانسەری جیهان بەشدارییان تێدا کرد.