فیلمی ئەمڕۆ: گەوهەر

ڕەگ و ڕیشەی هەڵاواردن و ڕەگەزپەرستی کە ئەمریکییەکان لە کۆنەوە بە دەستیەوە دەناڵێنن، لە فیلمی "گەوهەر"دا دەگێڕدرێتەوە، کە لە چیرۆکی دوو ژنی ڕەنگی جیاوازدا بەرجەستە کراوە.

سەرەتای فیلمی گەوهەر- jewel بە سەردانیکردنی کۆمەڵێک فۆتۆگرافەر بۆ مۆنۆمێنتێکی باشووری ئەفریقا دەستپێدەکات، تا فۆتۆگرافەرێکیان بە قوڵی بۆ ئەو شوێنە ڕابکێشرێت.

 

یەکێک لە فۆتۆگرافەرەکان کە ژنێکە، هەوڵی دەدا بە زانیاری لەسەر ڕەگ و ڕیشەی کولتووری ئەفریقیی ئەو ناوچەیە بگات، ئەمەش هەندێک لە دانیشتووانەکەی توڕەکرد، بە هۆی ئەوەی سپی پێست بوو، ڕووبەڕووی کێشەیەکی زۆر بووەوە، بەڵام کچێکی ڕەش پێستی بینی کە پاڵپشتی کرد.

 

لە فیلمەکەدا چیرۆکی کۆمەڵکوژی شارپڤیل دەگێڕدرێتەوە، کە لە ساڵی ١٩٦٠دا لە شارۆچکەی شارپڤیل لە باشووری ئەفریقا ڕوویدا، کاتێک پۆلیس تەقەی لە جەماوەرێکی ڕەشپێست کرد و ٢٥٠ کەسیان گیانیان لەدەستدا، ئەم ڕووداوە یەکەم و توندوتیژترین تاوان بوو لە دژی ڕەش پێستەکان لە ئەفریقا.

 

ئەم فیلمە دراماییە چیرۆکی ڕەسەنی ئەفریقی بە بەشداری ئەکتەرانی ئەفریقی نیشاندەدات، لە نووسینی "دایان تی لارسن" و دەرهێنانی لەلایەن ئادێس یۆگاوە بۆ کراوە و  بۆ یەکەم جار لە ٨ی تە،موزی ٢٠٢٢دا نمایشکرا.