تابلۆی ئەمڕۆ: ئۆفیلیا

کچیک بە جلی سپییەوە لە کێڵگەیەکدا لەسەر چیمەن پاڵکەوتووە، لە لایەن هونەرمەندی بەریتانی "جۆن واتەر هاوسەوە" کێشراوە.

تابلۆی زەیتی هونەرمەند جۆن ویلیام واتەر هاووس (١٨٤٩-١٩١٧) کە بەشێوازێکی ئەکادیمی بە ناوبانگ بووە، کارە هونەریەکانی بە وێناکردنی ژنانی ئافسانەی کۆنی یۆنانی تایبەتمەندن.

 

ئەو هونەرمەندە ناوی جۆن ولیام واتەر هاوسە، زۆر حەزی لە هونەری فەرەنسییە، هەرچەندە بە ڕەچەڵەک بەریتانی بووە، بۆیە ئەو دوو هونەرەی بەیەکەوە تێکەڵ کردووە و شێوازێکی ناوازەی دڵڕفێن و جوان و ئەرێنی پێبەخشیوە.

 

تابلۆی "ئۆفیلیا" یەکێک بووە لە تابلۆ بەناوبانگەکانی ساڵی ١٨٨٩، کە تیایدا ئۆفیلیا بە پاڵەوانی یەکێک لە ئەفسانەی کۆنی یۆنانی وێنا کردبوو، کە لە کێڵگەیەکدا لە لادێکانی بەریتانیا لەسەر چیمەن پاڵکەوتووە و بە چەندین دار و گوڵ دەورەدراوە، جلێکی سپی لەبەردایە و قژی قاوەیی خۆی نیشان دەدات، کە لە باوەشی دەگرێت لەگەڵ چیمەنە سەوزە قەرەباڵغەکانی دوروبەری.

 

هەروەها لە ساڵی ١٨٩٤ دوو کۆپی ئەم تابلۆیەی کێشاوە، لە کاتێکدا کە بە وردی لێکۆڵینەوە لە بەرهەمەکانی دەکرێت، تێبینی ئەوە دەکرێت کە هەمان مۆدێل و تایبەتمەندی کارەکتەرەکانن، چەند جارێک لە بەرهەمی جیاوازدا دەردەکەون.