پەرتوکی ئەمڕۆ: کێزا تەرەجان

کێزا تەرەجان پەرتووکێکی چیرۆکیی منداڵانە لەلایەن سپێدە سوهێلی نەژاد نووسراوە.

 

کێزا تەرەجان باس لە چیرۆکی ژیانی دارستان و گفتوگۆی ئاژەڵان دەکات کە چەندەها پەند و ئامۆژگاری لەخۆدەگرێت، کۆکراوەی ئەو چیرۆکانەیە دەماودەم لە داپیرانەوە ماونەتەوە و دەگەنەوە بە نەوەی ئێستا.

 

پەرتوکەکە لەلایەن وەشانخانەی مادیار چاپ و پەخش کراوە، هەروەها کێزا تەرەجان نەک تەنها بۆ منداڵان، بەڵکو بۆ دایکان و باوکانین بەسودە.