ڕووداوی ئەمڕۆ: کۆمەڵکوژی ئەرمەنەکان

..

لە ٢٤ی نیسانی ١٩١٥دا ئیمپراتۆریەتی عوسمانی فەرمانی کۆمەڵکوژی یاخود نەهیکردنی ئەرمەنییەکانی دا، لەو کۆمەڵکوژییەدا بە ناوی سیفۆ-شمشێر ملیۆن و نیوێک ئەرمەنی کوژران، ئەم ژمارەیەش تەنها ئەوەیە کە بە فەرمی تۆمار کراوە و لە ڕاستیدا ژمارەکە زیاترە.

 

لە ١٥ی حوزەیرانی هەمان ساڵدا، پاراماز سۆسیالیستی ئەرمەنی (مادتۆس سارکیان) و ١٩ هاوەڵی ڕوناکبیریدا لەسێدارەدران، لە ماوەی دوو ڕۆژدا لە شاری ئەدەنەدا ٢ هەزار ئەرمەنی کۆمەڵکوژکران و ناوچەکانی دیکەشی گرتەوە.

 

لە کۆمەڵکوژییەکی دیکەدا کە دەوڵەتی عوسمانی بەسەر ئەرمەنەکانیدا هێنا، ٢ هەزار ژنی ئەرمەنی لە کەنیسەیەکی ڕەحا لە باکوری کوردستاندا سوتێنران، دەوڵەتی عوسمانی بە مەبەست ئەرمەنەکانیان دەکردە ئامانج و دەیانویست ڕەگەزی ئەرمەنەکان لەناوبردن، ئەوانەی بە زیندوویش مانەوە ئاوارەی دەرەوەی ئیمپراتۆریەتی عوسمانی بوون.