دەق؛ هەڵسەنگاندنێکی کولتووری بۆ ناسنامەی ژنان

دەق، هەوڵێکە بۆ تێگەیشتن لە مێژوو و کولتووری گەلێک، بە تایبەت ئەو یادەوەرییەی کە لەلایەن ژنانەوە لە نەوەیەکەوە بۆ نەوەیەکی تر هەڵدەگیرێت و دەگوازرێتەوە، سوودمەندە بۆ ئەوەی ئێمە پەیوەندییەکی بەهێزتر لە نێوان ڕابردوو و ئێستادا دروست بکەین.

ناوەندی هەواڵ

 

لە تابلۆی ڕۆژدا، ئێمە گەشتێکی کورت دەکەین بۆ جیهانی کولتووری دەق (تاتۆ)، کە لە مێژوودا لە ژیان و ناسنامەی ژناندا جێگەیەکی گرنگ داگیرکردووە، دەق ناوی خۆماڵییە کە بۆ تاتۆ نەریتییەکانی ناو کۆمەڵگە کوردی، ئێزدی و ئەوانی تری نیشتەجێی مێزۆپۆتامیا بەکاردێت، ئەم کولتوورە نەریتییەی کە تێیدا ئاماژەی تایبەت لەسەر جەستە نەخش دەکرێن، تەنها کارلێکێکی جوانکاری نییە، بەڵکو لە هەمانکاتدا ڕوخسارێکی کولتوورییە کە لە ڕووی باوەڕ، پاراستن، بەرهەمهێنان، ناسنامە و یادەوەری کۆمەڵایەتییەوە واتای بەدەستهێناوە، هەرچەندە بنەمای مێژوویی دەق ڕاستەوخۆ لە سەرچاوە نووسراوە کۆنەکاندا بڵاونەکراونەتەوە، بەڵام لە ڕووی ئەنترۆپۆلۆژییەوە پەسەند کراوە کە پراکتیزەکانی تاتۆ هەزاران ساڵە لە مێژووی مرۆڤایەتیدا هەبوون، شوێنەواری دەق لە دۆزینەوە شوێنەوارییەکاندا دۆزراوەتەوە، ئەمەش ئەوە دەردەخات کە ئەم کولتوورە یەکێکە لە کۆنترین نموونەکانی کۆمەڵایەتیبوون.

 

کولتووری دەق لە ناوچەی مێزۆپۆتامیا، بە شێوەیەکی سەرەکی لە جوگرافیای کوردستاندا سەریهەڵداوە، کولتووری دەق لەم ناوچەیەدا تا ڕۆژی ئەمڕۆش ماوەتەوە، ئەمە وەک ڕوخسارێکی کولتووری گرنگ بە تایبەت لە ماردین، ڕەها، ئامەد، سەرانسەری ڕۆژئاوا و لە ناو کۆمەڵگەی ئێزیدیدا هەژمار دەکرێت، گەلانی تریش کە لەو ناوچەیەدا دەژین بە تێپەڕبوونی كات ئەم کولتوورەیان پەسەند کردووە، هەروەها دەق بووە بە بەشێکی تێکەڵاوی ناسنامەی کولتووری گەلی کورد.

 

دەق بەپێی ناوچە و کۆمەڵگە واتای جیاواز هەڵدەگرێت

هەر ئاماژەیەک کە لە نەریتی دەقدا بەکاردێت، بەپێی ناوچە و کۆمەڵگە واتای جیاواز هەڵدەگرێت، ئەم ئاماژانە بوونی ژنان لە ڕێگەی ئامڕازی تایبەتەکانیانەوە بەرجەستە دەکەن و بابەتەکانی وەک بەرەکەت، ئاسایش، خۆشەویستی، یەکێتی، پەیوەندی بە سروشتەوە، پاراستن و ژیان لە ڕێگەی ڕوخسارەکانی سەر جەستە دەربڕینیان پێ دەکرێن. بوون، داهێنەر بوون و بەرهەمهێنانی ژنان لە واتایی زۆرێک لەم مۆتیڤانەشدا گرنگییەکی مەزن دەگرن. بۆ نموونە، ئاماژەی سێگۆشە ڕاستەوخۆ پاراستن، ژنێتی، داهێنەر بوون و بوونی ئەو دەردەخات.

 

نزیکەی هەموو ئاماژەیەکە بۆ بنچینەی دەق، شێوازێکی هاوشێوەی سێگۆشەی هەیە، ئەمە ئەمەش جارجار بە خاڵ، جارجار بە هێڵ دروست دەکرێن و شێوەی سێگۆشەیی دێننە کایەوە، هەروەها، بە شێوەی بازنەیی و هێڵی ڕازاوەی دەوروبەر، خۆر دەردەخەن، وەک دەزانرێت، باوەڕبوون بە خۆر لە بنچینەکانی کورددا زۆر بەهێزە، ئەمڕۆش، ئەم باوەڕە بە یارمەتی ئێزدییەکان ماوەتەوە. لەبەر ئەوە، مۆتیڤی خۆر تەنها وەک ڕێگەیەک بۆ ڕازاندنەوە نییە، لە هەمان کاتدا وەک یەکێک لە ئاماژەکانی یادەوەری هاوبەشی مێزۆپۆتامیا کە تا ڕۆژی ئەمڕۆ هاتووە، دەتوانرێت بخوێنرێتەوە.

 

لە پەرتووکی ”بنەمای مێژوویی و داهاتووی شۆڕشی ژنان،” دا، سەبارەت بە دەقەکان ئەم پێناسەیە هەیە؛ دەقەکانی سەر جەستەی ژنانی کورد، عەرەب و میتریدات شوێنەواری کولتووری خوداوەندەکان هەڵدەگرن، ئەو ئاماژانەی کە ئەوان لەسەر ڕوخسار و جەستەیان دەیاننووسن، خۆر، مانگ، ئاسک، درەختی ژیان، شانە، خاچ، مار و شاهماران، هەمان ئەو ئاماژاانەن کە ئێمە لەسەر دیواری ئەشکەوتەکان، لە وێنە و پەیکەرە کۆنەکاندا، گۆڕستانەکان، بەردەکان، ڕازاندنەوەی ماڵەکان، کارە ئاسنینەکان، هۆنینەوە و نەخشەکاندا دەیانبینین، ژنان و منداڵانی کچ و  گەنجان، سنگ، دەست، بازوو، قاچ و پێی خۆیان بە ئاماژەی کولتووری خوداوەندەکان ڕازاندووەتەوە، ڕەنگی دەقەکان تەنها لە ئاگر و شیری ئەو دایکانە وەرگیراون کە منداڵانی کچیان هێناوەتە دونیاوە.

 

نهێنی دەقەکان کە دایکەکان دەیگێڕنەوە

دایکانی کورد نهێنی دەق بەو باوەڕانە دەگێڕنەوە کە لە نەوەیەکەوە بۆ نەوەیەکی تر دەگوازرێنەوە، یەکێک لەم گێڕانەوانە وتی: دەق بە شیری دایکێک کە کورێک دێنێتە دونیاوە دروست ناکرێت، چونکە ڕەنگ ناگرێت، تەنها شیری ئەو دایکانە دەبێت کە کچیان هەیە، ئەو واتایانەی کە بە ئاماژەی دەق دەدرێن، دەگەنە زۆر هەست و ئەزموونی ژیان،  دایکەکان وتیان: کە دەق ئازار، ترس، هیوا، خواست، خۆشەویستی و جوانی ژیان دەردەخات، هەروەها باوەڕ وایە کە دەق لە چاوی پیس، بێوەفایی، نەخۆشی و مەترسی جیاواز دەت پارێزێت. ئەو باوەڕەی کە دەق بەخت و بەختەوەری دەهێنێت، خۆشەویستی و دڵخۆشی هەڵدەگرێت، بەرەکەت دەداتە ژیان و ڕزقی ماڵیش زیاد دەکات، بەشێکی گرنگی ئەم نەریتە پێکدەهێنێت، لەم ڕوەوە، دڵنیای کولتووری دەق وەک یەکێک لە نەریتە کولتوورییە کۆنەکان هەژمار بکرێت کە لە مێزۆپۆتامیا پەرەی سەندووە و بە تایبەت لە جەستە، یادەوەری و گواستنەوەی نەوەکانی ژناندا بەردەوامە.

 

بوونی زمانی ئاماژەی لە جەستەدا

لە سەردەمی ئێمەدا لە زۆر ناوچەی جیهاندا، تاتۆ بۆتە ڕێگەیەکی بڵاو بۆ دەربڕین، مرۆڤ هەڵوێستە ئایدۆلۆژییەکانی خۆی، دڵسۆزی، خەون، یادەوەری و چیڕۆکە کەسییەکانی خۆی لە ڕێگەی ئەو ئاماژانەوە دەردەبڕن کە لەسەر جەستەیان نەخشێنراون.

 

بەڵام، بەپێچەوانەی تێگەیشتنی نوێی تاتۆکانەوە، دەق تەنها هەڵبژاردنێکی کەسی یان ویستێکی جوانکاری نییە، دەق گێڕانەوەیەکی کولتووری کۆنە کە باوەڕەکانی جوگرافیای خۆی، ئەزموونی ژیانی ژنان، یادەوەری کۆمەڵایەتی، ترس، هیوا و خەونەکانی بۆ ژیان لەسەر جەستە هەڵدەگرێت، ئەمڕۆش جارێکی تر سەیرکردنی دەق تەنها بە واتای یادەوەری نەریتێکی تاتۆی پێشوو نییە، لە هەمان کاتدا بە واتای دووبارە خوێندنەوەی یادەوەری کولتووری مێزۆپۆتامیا، زانیارییە کە ژنان لە نەوەکانەوە بۆ نەوەکان گواستوویانەتەوە و زمانی ئاماژەیە کە لە ڕێگەی جەستەوە دروست بووە.