تابلۆی ئەمڕۆ: نیگایەکی بە هیوا

 

"نیگایەکی بە هیوا" تابلۆیەکی زەیتی هونەرمەندی ڕووسی کۆنستنتین یگۆرۆڤیچ ماکۆڤسکیە (١٨٣٩-١٩١٥)، کە نیگارکێشێکی بەناوبانگە و لە ئەکادیمیای هونەری ئیمپریال خوێندوویەتی، لە زۆربەی تابلۆکانیدا شێوازەکانی ژیانی چەندین سەدە لەمەوبەری ڕووسیای وێنا کردووە، هەروەها ئەو نیگارکێشە بە نوێنەری هونەری کولتووری دادەنرێت.

 

تابلۆی "نیگایەکی بە هیوا" ژنێکی گەنجی گوندنشینی وێنا کردووە کە لەبەردەم پاشبنەمایەکی سپیدا وەستاوە، سندوقێکی دار و سەتڵێکی بە پشتی هەڵگرتووە، جلوبەرگی ئەستووری لەبەردایە بۆ ئەوەی لە سەرما بپارێزێت.

 

سیمای دەموچاوی ژنە گەنجەکە چەندین چیرۆک دەگێڕێتەوە،  هیوایەک لە چاوە درەوشاوەکانیدا هەیە کە نزیکە لە بێکۆتایی، سەرەڕای ئەو سەختییەی کە تووشی بووە.

 

هونەرمەند لە تابلۆکەیدا تەوەری گرنگی بە هیوا بوون و گەشبینی وروژاندووە، بەبێ گوێدانە بارودۆخەکە، چونکە دوای هەموو خۆرئاوابوونێک بە ناچاری خۆرهەڵاتنێکی نوێ هەیە.