تابلۆی ئەمڕۆ: پەڕینەوە بە ڕووباردا

"پەڕینەوە بە ڕووباردا" تابلۆی زەیتی هونەرمەندی ڕووسی فیدۆت ڤاسیلیڤیچ سیچکۆڤە (١٨٧٠-١٩٥٨)، کە لە خێزانێکی هەژاردا گەورە بووە، لە منداڵیدا دایک و باوکی لەدەستداوە، لە قوتابخانەیەکی سێ پۆلدا دەستی بە خوێندن کردووە و چەند ساڵێک دوای تەواوکردنی فێربوونی هاوبەش لە وەرشەی ئایکۆنەکاندا دەستی بە کارکردن کرد وەک هونەرمەندێک.

 

بەردەوام گۆشەی تابلۆکانی ئەو کرێکارانە بوون کە لە کێڵگەکان و باخەکانی میوەدا کاری ڕۆژانەیان دەکرد و یەکێک لە جوانترینیان تابلۆی "پەڕینەوە بە ڕووباردا" بوو، کە لە ساڵی ١٩٣٤دا کێشاویەتی، کە باس لە پەڕینەوەی کۆمەڵێک ژنی کۆڵبەری ڕووسی دەکات بە ڕووبارێکدا لە وەرزی پایز و گەڵا ڕێزاندا.

 

دیمەنەکە تیشک دەخاتە سەر میکانیزمی پەڕینەوە بە ڕووبارەکەدا، بەو پێیەی لەسەر دوو داری ڕاکشاو شان بە شانی یەکتر وەستاون و لقێکیان بەدەستەوەیە، کە بە هەنگاوی هێواشی لاوەکی پشتی پێدەبەستن، کە ئاوی ڕووبارەکە پڕە لە گژوگیا و هەندێک لە ئاژەڵە ئاوییەکانی ناو ڕووبارەکە وەک پەناگەیەک بەکاری دەهێنن.