تابلۆی"قوتابخانەی بریتۆنی سەرەتایی"

هونەرمەندی فەرەنسی جول تریر ١٨٢٤-١٩٠٩ لەم تابلۆ زەیتییەدا پۆلێکی بچووکی قەرەباڵغی کچە خوێندکارەکانی وێنا کردووە، کە تەمەنیان لە نێوان سێ بۆ هەژدە ساڵدایە، لەسەر کورسی دار دانیشتوون و ڕوویان لە مینبەری مامۆستایە.

 

ئەم تابلۆیەی لە ساڵی ١٨٨٢ کێشاوە، وێناکردنی قوتابخانەی کۆلێژی بریتۆنە کە دەکەوێتە ئینگلتەرا، قوتابخانەیەکی بەشەناوخۆیی گشتییە و لە ساڵی ١٨٣٣ دامەزراوە، پێشتر تەنها بۆ کچ بووە، بەڵام ئێستا تێکەڵە و فراوان بووە و سێ لقی هەیە، ئامانجی سەرەکی دامەزراندنەکەی ئەوە بوو کە منداڵانی کچ بە فێربوونی زمان و لێهاتوویی کۆمەڵایەتی، پشت بەخۆیان ببەستن.

 

لە تابلۆکەدا مامۆستایەکی ژن یارمەتی یەکێک لە خوێندکارە کچەکان دەدات بۆ نووسین و لە دەوروبەری کچانێکی زۆر لەسەر کورسییە دارەکان دانیشتوون و جلی تەقلیدی گوندنشین و جلی شل و باڵاپۆشی سپییان لەبەردایە.

 

لە کۆتایی تابلۆکەدا سێ چوارچێوەی پلان دانراوە و لە لای چەپەوە دوو پەنجەرەی گەورە هەیە، لە کاتێکدا سەقفەکەی لە دارە.