تابلۆی"کچێک لە بیرەکەدا"

کچێک لە بیرەکەدا، تابلۆیەکی زەیتی واقیعییە لەلایەن هونەرمەندی ئەمریکی ئەلیزابێس ئان گاردنەر (١٨٣٧-١٩٢٢) کێشراوە، کە لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لەدایکبووە و کۆچی دوایی کردووە.

 

ئەو بەهۆی کارە واقیعیەکانیەوە ناوبانگی دەرکرد کە لە ژیانی ڕۆژانەی ئەو کەسانە وەرگیراوە دەیانناسی یان لەگەڵیان دەژیا، لەوانە تابلۆیەک بە ناوی "کچێک لە بیرەکەدا"، کە لە ساڵی ١٨٨٥ بە ڕەنگی زەیتی کێشاویەتی، تێیدا کچێکی بەرجەستە کردووە لە نزیک بیرێکەوە ئاو دەردەهێنێت بە سەتڵێک کە بە پەتێکەوە بەستراوەتەوە.

 

کچەکە ئاوی دەرهێناوە بۆ پێدانی بەو کۆترانەی لە نزیکییەوە وەستابوون، لەکاتێکدا ئەژنۆکانی لە لێواری بیرەکەدا جێگیر کردووە و  جلوبەرگی نەریتی گوندنشینی لەبەردایە، لە هەمان کاتدا قژی قاوەیی لە شێوەی لۆچێکدا لە پشتەوە کۆکردووەتەوە.