فیلمی "ئامینە"

ئامینە، فیلمێکی درامی سورییە لە نووسین و دەرهێنانی هونەرمەند ئەیمەن زیدان، ئەکتەری سوری نادین خوری ڕۆڵی سەرەکی تێدا دەگێڕێت، تێیدا چیرۆکی ژنێکی سوری وێنا کردووە، کە نموونەی سەبر و خۆڕاگرییە.

 

ئامینە لە هەلومەرجی شەڕدا ڕووبەڕووی ناڕەحەتییەکی زۆر بووەوە، هاوژینەکەی لەدەستدا و بووە هۆی ئەوەی کوڕە تاقانەکەی ببێتە خاوەن پێداویستی تایبەت، بەڵام ژنێکی خۆڕاگر و بەهێز بوو، لەسەر خۆی بەرپرسیارێتی هەڵدەگرت، لەلایەک خۆی ئاگاداری کوڕەکەی بوو، کە نەیتوانی بجوڵێت و قسە بکات، لە لایەکی دیکەشەوە، حەزی لە پاراستنی کچەکەی بوو، کە بووە جێگەی سەرنجی ئەو بەرژەوەندخوازانەی لە پێناو دانەوەی قەرزی هاوژینەکەیدا، داوای کچەکەیان لێدەکرد.

 

فیلمەکە باس لە کاریگەرییەکانی شەڕ لەسەر ژنان بەتایبەتی دەکات، بڵاوبوونەوەی گەندەڵی و زیادبوونی بەرژەوەندی هاوتا بوو لەگەڵ سەبر و خەبات و خۆڕاگریی ژنێک کە لە نێوان هیوا و کار و لە نێوان بێدەنگیدا بوو بە تەنیا لە جەستەوە هاواری ڕۆحی دەکرد.

 

فیلمەکە لە ساڵی ٢٠١٨ لە سی و چوارەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی ئەسکەندەریە بۆ یەکەمجار نمایشکرا.