پەرتوکی ئەمڕۆ: تۆپی مانگ

تۆپی مانگ بەرهەمێکی شعرییە لە پێنج بەرهەمی تایبەت بە منداڵان کە لەلایەن لەیلا ساڵحی و یونس ڕەزایی نووسراون، لەلایەن وەشانخانەی مادیار بڵاوکراوەتەوە.

 

پێنج بەرهەمی شیعری تایبەت بە منداڵان بە ناوەکانی ڕاوی ئەستێرە، تۆپی مانگ، مامە هەورە، مشکە بۆرە و ماسیلە، لەلایەن لەیلا ساڵحی و یونس ڕەزایی نووسراون.

 

لەیلا ساڵحی نووسەری بەرهەمی تۆپی مانگ و ڕاوی ئەستێرەیە، کە بۆ تەمەنەکانی چوار بۆ هەشت ساڵان نووسراوە و تێیدا باس لە کۆمەڵێک پەند و ئامۆژگاری و ڕێنوێنی دەکات بۆ جیهانی منداڵان.

 

ت.پ