٨ ساڵ لەمەوبەر لە جزیرە مێژوویەکی شکۆدار لە دژی کۆمەڵکوژیی نووسرا

لە شاری جزیرەی بۆتان لە ١٤ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٥، بەو قەدەغەیەی دەستیپێکرد خەڵک بەزیندوویی سوتێندران لەبەردەم چاوی هەموو جیهاندا کۆمەڵکوژکران، هەزاران کەس ناچاربوون ماڵەکانیان بەجێبهێڵن.

ساریا دەنیز

 

ناوەندی هەواڵ- قەدەغەی هاتوچۆ لە شاری جزیرەی بۆتان لە ١٤ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٥ سەپێندرا و لەو ڕۆژانەدا ڕووداوە دڕندانەکان لەبەردەم مرۆڤایەتیدا ڕوویدا، قەدەغەکردنەکە لە جزیرە لە ٢ی ئاداری ٢٠١٦ کۆتایی هات، لەو قەدەغەیەی کە ٧٩ ڕۆژ بەردەوام بوو ٢٨٨ کەس گیانیان لەدەستدا، لەناو ئەو کەسانەی کە گیانیان لەدەستداوە منداڵ و تەنانەت کەسانی تەمەن ٧٠ ساڵیش هەبوون، ١٠ هەزار که س ناچارکران ماڵەکانیان جێبهێڵن و کۆچ بکەن ئێستا ئەو دیمەنانەی کە لە فەلەستین هەن، ٨ ساڵ لەمەوبەر هەمان دیمەن لە شەقامەکانی جزیرە ڕوویدا.

 

ئەوەی ڕوویدا زۆرێکی بەڵگەنامە کرا

لە کاتی قەدەغەی هاتوچۆدا، ئەو ڕۆژنامەنووسانەی کە ناچارکرابوون بمێننەوە هەوڵیان دا بەڵگەکۆبکەنەوە لەسەر ئەوەی کە ڕوویداوە، ئەو ڕۆژنامەنووسانەی کە لە پێکدادانەکاندا تەواوی پێشێلکارییەکانیان دەخستەڕوو دەبوونە ئامانجە گولـلە، ئەوان هەوڵیان دەدا گوێ لە دەنگی ئەوانە بگرن کە دەیانەوێت یارمەتی بدرێن، لە سەرەتادا، دەیانویست ڕۆژنامەنووسان لە ناوچەکە لاببەن، ئەو نوێنەرو پەرلەمانتارانەی لە تورکیا هەڵبژێردراون ڕێگەیان پێنەدرا بچنە ناو جزیرەوە و ببینن کە چی ڕوودەدات.

 

قەدەغەی هاتوچۆ لە ١٤ی کانوونی یەکەم

لە تورکیا، دوای هەڵبژاردنەکانی حوزەیرانی ٢٠١٥ لە ڕەحا دوای ئەوەی دوو پۆلیس بە شیوەیەکی گوماناویی گیانیان لەدەستدا، "پرۆسەی چارەسەریی" کە ئەنجامدرا، قەدەغەی هاتوچۆ لە زۆربەی شارەکان ڕاگەیەندرا، لەوانە سور، جزیرە و نسێبین، دوای قەدەغەی هاتوچۆ، حکومەت ئۆپەراسیۆنێکی دەستپێکرد بە ناوی "ئۆپەراسیۆنی خەندەکان" قەدەغەی هاتوچۆ لە جزیر لە ئەیلوولی ٢٠١٥ەوە ڕاگەیەندراوە و جارێکی دیکە قەدەغەی هاتوچۆ لە ١٤ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٥ ڕاگەیەندرا.

 

"بەنزینیان ڕژاند و سووتانیانن"

دەریا کۆچ، بەرپرسی پێشووی هەدەپە کە لەو کاتەدا بەشداریی لە پەخشی تەلەفزیۆنی IMC کردبوو کە داواکارییەکەی بۆ هاوکاری هەرگیز لەبیر ناکرێت، خۆی سپاردە ژێرزەمین ئاماژەی بەوەکرد، دوای سێ ڕۆژ بۆردومانەکان زۆر قورس بوون، دوو کەس لە هێزە تایبەتەکان نزیک بوونەتەوە لە بیناکە و بەنزینیان فڕێداوە بۆ پەنجەرەکان بە بوتڵی بەنزین، بەم شێوەیە ئاگریان لە خەڵک بەرداوە و سووتاندیانن، هەروەها نزیکەی ٢٠ بۆ ٢٥ کەس کە لە نهۆمی خوارەوە بوون بە خێرایی چوونە نهۆمی سەرەوە، لە نهۆمی سەرەوە ٢٠ بۆ ٢٥ کەس هەبوون. ناوی ئەو کەسانەی کە لەگەڵی بوون و لە ژێرزەمینەکەدا گیریان خواردبوو.

 

سووکایەتی بە لەشی ژنان کرا

دوای ئەم قسەیە، دەریا کۆچ گیانی لەدەستدا، بەپێی ڕاگەیەنراوەکە، دەریا کۆچ بەهۆی فیشەکەوە بە سەختی بریندار بووە و گیانی لەدەستداوە، هەروەها ئەو کەسانەی کە دەیانویست تەرمەکان بە ئاڵای سپی لاببەن و بشارنەوە کرانە ئامانج، هەروەها لەو هێرشانەدا ڕۆژنامەوانان کرانە ئامانج، نزیکەی هەموو ئەو شتانەی کە ڕوویاندا لە میدیای دیجیتاڵدا بیندران، یەکێک لەو ڕووداوانەی کە دڵی خەڵکی سووتاند تەرمی دوو ژن بوو کە بێ جلوبەرگ بوون لە شەقامەکانی جزیرە، لەبارەی ڕووداوەکەوە سکاڵا تۆمارکرا، بەڵام ئەم هەوڵە شکستی هێنا، پارێزگاری جزیرە ڕایگەیاند کە ڕووداوەکە لەوێ ڕووی نەداوە و ڕەتی کردەوە.

 

"وەک شەرمەزارییەک بۆ هەموو جیهان بکەوێتە مێژووەوە"

مەحمەت تونج، هاوسەرۆکی ئەنجومەنی گەلی جزیرە بەشداری تەلەفزیۆنی ئوزگور گون  بوو زانیاری ٦٢ کەسی بڵاوکردەوە، لەناویاندا بریندارەکان، وتی: کاتێک ئاگر لە نهۆمی دووەم کەوتەوە و هەروەها موشەک و تانک دیوارەکانی ماڵەکەیان بڕی و هەموو کەلوپەلە کۆنەکانی ماڵەکە و تۆپە کۆنەکان و هەموو کەلوپەلەکان لە ژێرزەمینەکەدا سووتان، ئێستا ڕووبەڕووی ڕووداوێکی وەک ئوتێلی مادیماک دەبینەوە، شەرمەزایی مرۆڤایەتییە، ئێستا ئەم ئاگرە لە هەموو شوێنێکی جزیرە دەبیندرێت، جگە لە ئۆتۆمبێلی فریاکەوتن، تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە دەبێت بێن و ئەم ئاگرە بکوژێننەوە، بە پێچەوانەوە، ئەو کەسانەی قاچەکانیان بڕاوە و بە سەختی بریندار بوون لەگەڵ منداڵیش دەسووتێنرێن. ئەم ڕووداوە شەرمەزارییەکی گەورەیە بۆ تورکیاو هەموو مرۆڤایەتی، تەنانەت نەتەوە یەکگرتووەکان و هەموو جیهان.

 

هەوڵە یاساییەکان شکستیان هێنا

هەموو هەوڵەکان بۆ بەدواداچوونی ئەم ڕووداوانە شکستیان هێناوە هەم لە تورکیا و هەم لە دادگا نێودەوڵەتییەکاندا، زیاتر لە ٤٠ کەیس لە دادگای دەستووریدا هەن سەبارەت بە ڕووداوەکانی جزیرە، هەندێک لە دۆسیەکان ڕەوانەی دادگای مافەکانی مرۆڤی ئەوروپا "ECHR" کراون، هەروەها ئەم دۆسیەیە ڕەتکرایەوە بەهۆی ئەوەی کە ڕێگاکانی یاسای ناوخۆ ڕزگار نەکراون، پرۆسەکانی دۆسیەکانی کەیسەکان هێشتا بەردەوامن، هەرچەندە ٨ساڵ تێپەڕیوە، بەڵام ئەوانەی بەرپرسن لە هەموو ئەو ڕووداوانە دادگایی نەکراون.

 

ڕووداوەکانی جزیرە لە ڕاپۆرتە نێودەوڵەتییەکاندا بوون

ئەوەی لە جزیرە ڕوویدا بابەتی ڕاپۆرتی ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان بوو، هەروەها لە ڕاپۆرتەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان، پەرلەمانی ئەوروپا، ئەنجومەنی پەرلەمانی ئەوروپا، دادگای مافەکانی مرۆڤی ئەوروپا و چەندین ڕێکخراوی نێودەوڵەتیدا بەشداری کردووە، لە ڕاپۆرتێکدا بە ناونیشانی "ئاستی یاسایی قەدەغەی هاتوچۆ"، کە لە ١٣ی حوزەیرانی ٢٠١٦ لەلایەن کۆمیسیۆنی ئەنجومەنی ئەوروپاوە بڵاوکرایەوە، نووسراوە: لە بنەڕەتدا، ئاستێکی یاسایی هەیە بۆ پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ، ماف و ئازادییە بنەڕەتییەکان ڕاگیراون و قەدەغەی هاتوچۆ هەیە". لە ڕاپۆرتێکدا کە لەلایەن کۆمسیۆنی باڵای مافەکانی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکان زەید ڕەعد ئەلحوسێنەوە ئامادەکراوە لە ١٠ی ئاداری ٢٠١٧ ئەم زانیارییانەی خوارەوەی بڵاوکردەوە: "نزیکەی دوو هەزار کەس لەو ئۆپەراسیۆنانەدا گیانیان لەدەستداوە.

 

هەرگیز لەبیر ناکرێت

لە جزیرە لەبەرچاوی هەموو کەسێک مرۆڤ کوژران و لە ژێرزەمیندا سوتێندران، ئەو کەسانەی کە شەو ڕۆژ هەوڵدەدەن مرۆڤ نەکوژرێت، هێشتا کاردەکەن بۆ ئەوەی ئەو کەسانەی کە ئەو تاوانانەیان ئەنجامداوە. بەرپرسیار بکرێن، ئەم کوشتار و دڕندایەتییە تەنها لە مێژووی تورکیادا نا بەڵکو لە مێژووی هەموو مرۆڤایەتیدا نووسراوە، مێژوو هەرگیز ئەمە لەبیر ناکات.