سەبیحە ژنێکی تێکۆشەر و پزیشکێکی سروشتی بوو

هەرچەندە نەیخوێندوە، بەڵام هەمیشە لە خەباتدا بووە و دەستگیرکردنیشی لە لایەن ڕژێمی بەعسەوە نەبووە هۆی وازهینان لە تێکۆشانی.

 

سەبیحە عەبدوڵا لە ساڵی ١٩٣٣ لە شاریی کۆیە لە دایکبووە، زۆر حەزی لە خوێندن بووە، بەڵام لەبەر دەسەڵاتی ئەو کاتە بێبەش بووە لە خوێندن، بۆیە بڕیار دەدات وەکو دایکی ببێت بە حەکیم و گیای سروشتی بەکار بهێنێت بۆ چارەسەری نەخۆشیەکان.

 

سەبیحە ئەو هۆنراوانەی لە هاوسەر و باوکیەوە فێر ببوو بۆ منداڵەکانی دەوتەوە، هەمیشە دەیویست منداڵەکانی بخوێنن و هەستی نیشتمان پەروەریان هەبێت، دوای ئەوەی کوڕەکەی دەبێت بە پێشمەرگە خەباتی سەبیحەش دەست پێدەکات و دواتر کە ئاشکرا دەبن دەستگیر دەکرێن.

 

لە ساڵی ١٩٨١ سەبیحە دەستگیر دەکرێت و لە ناو زیندانیش درێژە بە خەباتەکەی دەدات، دواتر ڕژێمی بەعس خانەوادەی سەبیحە دەگوازنەوە بۆ باشووری عێراق، سەبیحە یەکەم ژن دەبێت پلیکانە دروست دەکات و بۆ بەڕێکردنی کارەکانی خۆی.

 

سەبیحە وەکو پزیشکێكی سروشتی دەرمان دروست دەکات و چارەسەری برینی خەڵكی پێدەکات، لە ٢٠ی تەموزی ساڵی ٢٠٢٠دا کۆچی دوایی دەکات و لە گۆڕستانی شێخ ئەحمەد لە شاری هەولێر بەخاک دەسپێردرێت.