ژیاننامەی ئەمڕۆ: نیعمەت شەفیق

 

نیعمەت شەفیق، ئابوریزان، لەدایکبووی ساڵی ١٩٦٢ میسرییە و خاوەنی دوو ڕەگەزنامەی بەریتانی و ئەمریکییە، لە قوتابخانەی ئەمریکی لە ئەسکەندەریە دەستی بە خوێندن کردووە، پێش ئەوەی بچێتە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، لەوێش بڕوانامەی بەکالۆریۆسی لە ئابووری و سیاسەت لە زانکۆی ماساشوستس و ماجستێری لە ئابووری لە زانکۆی ئۆکسفۆرد بەدەستهێناوە.

 

 نیعمەت بە یەکێک لە ژنە بەهێزەکانی عەرەب دادەنرێت، بەپێی گۆڤاری فۆربس، پۆستی جێگری پارێزگاری بانكی ئینگلتەرا و ئەندامی لیژنەی سیاسەتی دراوی هەمان بانكە، لە كۆمەڵێك پۆستی گرنگی ئابووریدا كاری كردووە، لە دیارترینیان جێگری بەڕێوەبەری گشتیی سندوقی دراوی نێودەوڵەتی و سکرتێری هەمیشەیی شانشینی یەکگرتوو لە کۆمپانیای گەشەپێدانی نێودەوڵەتی و جێگری بانکی جیهانی بووە.

 

جگە لەوانەش نیعمەت شەفیقی میسری لە پسپۆڕێکی ئابووری لە ژمارەیەک ڕێکخراوی نێودەوڵەتیدا کاری کردووە و جێ دەستی لە بوارەکەدا دیار بووە.