تابلۆی"مادام ڕێکمایەر"

"مادام ڕێکمایەر" تابلۆیەکی زەیتییە، یەکێکە لە جوانترین تابلۆکانی جاک لویس دەیڤد، کە تێیدا جولیەت ڕێکمایەر وێنا کراوە کە لەسەر قەنەفەیەکی شێوازی ئیمپراتۆری پاڵکەوتووە.

 

جاک لویس دەیڤد نیگارکێشێکی فەرەنسی و یەکێک لە هونەرمەندە دیارەکانی قوتابخانەی نیوکلاسیک بوو، کە لە ساڵی ١٧٤٨ لە بنەماڵەیەکی پاریسی لەدایکبووە، دوای ئەوە گەشتێکی بۆ ئیتاڵیا کردووە و لە ئەکادیمیای شاهانە هونەری خوێندووە و ستایلی هونەریی نیکۆلاس پووسینی دروستکردووە، کە تیایدا کاریگەری هونەری کلاسیک و بەرهەمەکانی هونەرمەندی سەدەی ١٧ نیکۆلاس پوسین بووە.

 

بۆ ماوەی شەش ساڵ لە ئیتاڵیا نیشتەجێ بووە، دواتر هونەرمەند ستایلی کلاسیکی خۆی دروستکردووە و بە وێنەکێشی دیاری ئەم قۆناغە دادەنرێت، هونەرمەندەکە لە تابلۆکەی "وێنەی مادام ڕێکمایەر"دا، مادام جولیەت ڕێکمایەری بە قژێکی جوانەوە نیشاندا کە پشتی بە قەنەفەیەکی ئیمپراتۆرییەوە ناوە و جلێکی سپی بێگەردی لەبەردایە کە دەگاتە پاژنەی پێیەکانی.

 

ئەم تابلۆیە لە ساڵی ١٨٠٠ بە بەکارهێنانی ڕەنگی زەیتی کێشراوە و دەکەوێتە مۆزەخانەی لۆڤەر لە پاریس.